شبكة لالش الاعلامية

مووچێ كێمئەندامان دێ ئێته‌ زێده‌كرن  

مووچێ كێمئەندامان دێ ئێته‌ زێده‌كرن  

هەولێر-KDP.info-

لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداردا، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە مووچەی كەمئەندامان زیاد بكرێت و، گوتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییش دەڵێ، بڕیارەكە ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەگرێتەوە.

ھەمزە مەغدید، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بە زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتیش ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستیی تایبەت سوودمەند بوونە لە زیادكردنی مووچە، بەڵام بەشێكی زۆریان ماون و بڕیارە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداردا، ئەوانیش بگرێتەوە و مووچەكانیان لە ٩٠ ھەزار دینارەوە بەرز دەكرێتەوە بۆ ١٢٠ ھەزار دیناری عێراقی”.

مەغدید ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “راپۆرتی پزیشكیی كەمئەندامان گەییشتووەتە وەزارەت و لە مانگی نیسانەوە وەزارەت دەستی كردووە بەوەی كە ناوی كەمئەندامان بخرێتە نێو سیستمی داتابەیسی وەزارەت و، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی دوو مانگدا كۆتایی بەو پڕۆسەیە بێت و ئەنجامی لیژنەی پشكنینی ھەموو كەمئەندامان ئاشكرا بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی ل گەل نوینەرێن پارێزگەها نەینەوا ل پەرلەمانێ ئیراقێ کۆمبوو

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانی: چ حزب ژبو موزایدەیێن خو یێن سیاسی ریفراندومێ بكار نائینیت

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تێ: پێشكێشكرنا هه‌مى هاریكاریان بۆ بریندارێن كاره‌ساتا حه‌مدانیه‌ دوپات دكه‌ین

Lalish Duhok