شبكة لالش الاعلامية

کریستیانۆ: ئه‌م باشترینێن جیهانێ نه‌

کریستیانۆ: ئه‌م باشترینێن جیهانێ نه‌
رووداو-هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رایگەیاند یانەکەی باشترینی جیهانە.
کریس دوای ئەوەی شەوی رابردوو دوو گۆڵی کرد بەڵام یانەکەی دوو خاڵی لەدەستدا، لێدوانی بۆ رۆژنامەڤاناندا و گوتی” تۆپی پێ بەو جۆرەیە کە بینیتان، من زۆر دڵخۆشم کە گۆڵەکانم تۆمارکرد، بەڵام هیچ بە ئەنجامەکە دڵخۆشنیم، پارما چاوەڕێی هەڵەیەکی ئێمە بوون و هەڵەکانییان قۆستەوە و گۆڵییان تۆمارکرد”.

دۆن لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی” هەموو کەس ئاستی یوڤێنتوس دەبینێت و دەزانن ئێمە باشترینی جیهانین هەربۆیە هەمیشە چاودێریمان دەکەن، هەموو یانەکانی دیکە لە هەوڵی ئەوەدان چۆن شکست بە ئێمە بهێنن دەبێت ئێمە بە زیرەکی مامەڵە بکەین”.

یوڤێنتوس لە سێریا ئەی لە هەفەتەی 22 بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندی گرتووە و بە 9 خاڵ لە پێش ناپۆلی دووەمەوەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

‌ژبەر ياريا پۆبجیێ گه‌نجه‌كی چار ئه‌ندامێن خێزانا خۆ کوشتن

Lalish Duhok

ل گزيرتا ریۆگین گه‌نجینه‌یه‌كا گرانبه‌ها هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

مرۆڤ دشێت د زكێ ئه‌ردى را بچيته‌ ئاليێ دى يێ به‌رانبه‌رى خۆ؟

Lalish Duhok