شبكة لالش الاعلامية

شوکولاتە مێشكى چالاك دكت

شوکولاتە مێشكى چالاك دكت
كوردستان تيڤى:

شوكولاته‌ یەکێکه‌ لەو خواردنە باوانەی کە خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌ ، به‌ڵام هەندێکجار ئەو خواردنانەی لای ئێمە پەسەندە و بەردەوام دەیخۆین ، گرنگی بە لایەنی سوودە تەندروستییەکانی نادەین .

له‌ هەواڵێکی تەندروستی دەیلی مەیلی بەریتانیدا هاتووه‌ ، زۆر کەس لەدوای خواردنی شوکوڵاتە هەست بە تاوان دەکەن ، چونکە ترسیان لە زیادبوونی کێشیان هەیە ، بەڵام ئەمە تەنيا پێوەرنییە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هەموو خواردنێک لایەنی باشی و خراپی هەیە .

شوکوڵاتە سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشی خەڵەفان ، کە بەهۆی تەمەنەوە دروستدەبێت، چونکە ماددەیەکی تێدایە بەناوی ” ڤلاڤاندوڵز” بێگومان ئەم ماددەیەش لە شوکوڵاتەی رەنگ تۆخدا واتە تاڵدا زیاترە بە بەراود بە شوکوڵاتەی شیر و شەکر.

ئەم پێکهاتەیە دژە ئۆکسانە و کاریگەری لە نوێکردنەوەی خانەکانی مێشک هەیە، جگە لەوەی لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ و زەهایمەریش مرۆڤ دەپارێزێت ، بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لایەنی کەم خواردنی یەکجار شوکوڵاتە لە هەفتەیەکدا، راستەوخۆ سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چارەم کەسێ چوویە سەر ھەیڤێ ئەڤرۆ وەغەرکر

Lalish Duhok

ناسا ناڤێ گه‌شتیاران بۆ سه‌ر مه‌ریخێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok

زانايه‌ك پێشبينيا هه‌ساره‌يه‌كا نه‌نياس دكت خۆ به ئه‌ردى دا بكێشت

Lalish Duhok