ناسا ناڤێ گه‌شتیاران بۆ سه‌ر مه‌ریخێ به‌لاڤ دكت
وشه:
كۆمپانیای “ناسا” بریكاری هه‌ساره و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی، له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا ناوی ئه‌و كه‌سانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه بۆ گه‌شتی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ناویان هاتووه‌ته‌وه بۆ ساڵی 2018.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش كه به پرۆگرامی “insight” تایبه‌ته به گه‌شت و زانیارییه‌كانی مه‌ریخ، له ڕێی ناساوه ئه‌م گه‌شته به خۆڕایی بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌دات كه ناویان نووسیوه بۆ به‌شداریكردن له گه‌شتی مانگی ئایاری 2018.
له نوێترین هه‌واڵی ناساشدا هاتووه، كه دوا كات بۆ ناونووسینی ئه‌م گه‌شته مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه، پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداریكردنیش له وه‌رگرتنی چه‌ند زانیاررییه‌كی ساده‌ی وه‌ك، ناو، شوێنی له‌دایكبوون، ته‌مه‌ن و ئیمه‌یل پێك دێت.
تا ئێسته زیاتر له ملیۆنێك كه‌س ناویان بۆ ئه‌م گه‌شته تۆمار كردووه، له‌ناو دنیادا زۆرترین به‌شداربووش له وڵاتانی به‌ریتانیا، هیندستان، ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا بوون.
له‌ناو عه‌ره‌بیشدا میسر به پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه زیاتر له هه‌شت هه‌زار و 500 كه‌س ناویان تۆمار كردووه، دواتر سعوودیه به چوار هه‌زار و 500 كه‌س، ئینجا مه‌غریب به هه‌زار و 800 كه‌س ناویان بۆ ئه‌م گه‌شته تۆمار كردووه.
سێشه‌مه‌ی ڕابردوو، ناسا نوێترین بانگه‌شه‌ی له رێی ماڵپه‌ڕی “تویته‌ر” بڵاو كرده‌وه، تێیدا ده‌ڵێ: “ناوت بۆ ده‌ره‌وه‌ی دنیاكه‌ی ئێمه.. بۆ مه‌ریخ بنێره، گه‌شتی insight ناوت ده‌باته هه‌ساره‌ی سوور، ئه‌گه‌ر پێش یه‌كی تشرینی دووه‌م ناوت تۆمار بكه‌یت لامان”.
سه‌رچاوه/ سكای‌نیوز
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
