شبكة لالش الاعلامية

بڤان خوارنان هه‌ستێ بهیستنێ بهێزتر بكه‌

بڤان خوارنان هه‌ستێ بهیستنێ بهێزتر بكه‌
هەولێر ــ ZNA

هه‌ستی بیستن یه‌كێكه‌ له‌ پێنج هه‌سته‌ گرنگه‌كه‌ی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر تووشی لاوازبوون و له‌ ده‌ستدانی بیت، ئه‌وا كێشه‌یه‌كی زۆرت بۆ دروست ده‌كات، وه‌ك هه‌موو كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی تر، خۆراك كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌یش هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئه‌و خۆراكانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، كه‌ هه‌ستی بیستن باشتر ده‌كات و ڕێ له‌وه‌ ده‌گرێ كه‌ تووشی نابیستی ببن.

یه‌كه‌م: مۆز، ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه‌، پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی مۆز بخۆن، بوونی پۆتاسیۆمی زۆر له‌ مۆز وا ده‌كات ماسوولكه‌كانی گوێ چالاك بن و تووشی دره‌نگ بیستن نه‌بن، بۆیه‌ مۆز به‌ یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ داده‌نرێ كه‌ ڕێ له‌ نابیستی ده‌گرێت.

به‌ خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ توانای بیستنت به‌هێز ده‌بێ و له‌ كێشه‌ی نابیستی ڕزگارت ده‌بێت
دووه‌م: په‌تاته‌ی شیرین، په‌تاته‌یش به‌هه‌مانشێوه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایه‌، پۆتاسیۆم هه‌ستی بیستن باشتر ده‌كات، جیا له‌ په‌تاته‌ و مۆز، بڕێكی زۆری پۆتاسیۆم له‌ ماست و پاقله‌ و فستق و كاڵه‌ك و ماسی بوونی هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ بخۆن.

سێیه‌م: برۆكلی، ڕێژه‌یه‌كی زۆری فۆلات و ڤیتامین B9ی تێدایه‌، ئه‌مه‌ ڕێ له‌ تووشبوون به‌ دیارده‌ی زرنگانه‌وه‌ی گوێ ده‌گرێ و سوودی زۆریش به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ نابیستبوون به‌ یه‌كجاری دوورتان ده‌خاته‌وه‌.

چواره‌م: خۆراكه‌ ده‌ریاییه‌كان، ڕێژه‌یه‌كی زۆری كانزای زینكیان تێدایه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ گوێچكه‌ ماسی و قڕژاڵ، ئه‌م كانزایه‌یش یه‌كجار گرنگ و به‌سووده‌ بۆ به‌هێزكردنی توانای بیستن، جیا له‌ خۆراكه‌ ده‌ریاییه‌كان، له‌ سپێناخ و مریشك و كوارگ و گه‌نمیش بوونی هه‌یه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووی “ماش و برنجی” تووشبوونێ ب جەلتا دلێ زێده‌ دکت

Lalish Duhok

کاریگەرییا ساخله‌ميا تاوه‌رێن مۆبايلێ ل كوردستانێ 

Lalish Duhok

چاوان خۆشتڤيا پاش هه‌ڤژينيێ دێ پارێزى؟

Lalish Duhok