هونه‌رمه‌ندێك 17 ساڵه ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه
وشه :
سه‌ماح ئه‌نوه‌ر كه یه‌ك له خاتوونه زۆر ناوداره‌كانی سینه‌مای عه‌ره‌ب و میسرییه، له به‌رنامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه ماوه‌ی 17 ساڵه نه‌یتوانیوه ئاو بخواته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئاو بخواته‌وه، تووشی ئازاری سك ده‌بێته‌وه، بۆیه لێ دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی “عه‌ره‌بیه” ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌ی “كلام الناس” كه له كه‌ناڵی “ئێم بی سی” پێشان ده‌درێت، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سه‌ماح ئه‌نوه‌ر كردووه، له‌و دیمانه‌یه‌دا سه‌ماح ئاشكرای كردووه، ماوه‌ی زیاتر له 17 ساڵه بۆ یه‌ك جاریش ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه، چه‌نكه به خواردنه‌وه‌ی سكی تووشی ئازار ده‌بێت.
سه‌ماح زیاتر گوتوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی كه ناتوانێ ئاو بخواته‌وه، چه‌ند جارێك سه‌ردانی پزیشكی كردووه، پزیشكانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێك كه بۆچی له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاودا، تووشی ئازاری سك ده‌بێت، بۆیه ئه‌و پرسه‌ی فه‌رامۆش كردووه و له‌گه‌ڵیشیدا راهاتووه.
سه‌ماح ئه‌نوه‌ر روونی كردووه‌ته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی ئاو بخۆمه‌وه و تووشی ئازارم بكات، ده‌توانم به خواردنی میوه‌ر و قاوه و نسكافه، قه‌ره‌بووی ئاو بكه‌مه‌وه، واته ئه‌وه‌یش جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی، ناچارم به‌و خۆراك و خواردنه‌وانه قه‌ره‌بووی بكه‌مه‌وه.
سه‌ماح ئه‌نوه‌ر بێ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا هاوسه‌رگیری بكات، خاوه‌نی یه‌ك منداڵه و ئه‌ویش كوڕه، ساڵانێكی زۆر قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی سه‌ماح كراوه كه ده‌بێ كوڕی كێ بێت، خه‌ڵكێكی زۆر باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌ماح و هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سه‌میر سه‌بری پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستییان هه‌یه، ره‌نگه به نهێنی هاوسه‌رگیرییان كردبێت، بۆیه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌مان پرسیار له سه‌ماح كرا.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی