شبكة لالش الاعلامية

وەرزشکرنا بەردەوام ئاستێ فێربوونێ بهێزدکت 

وەرزشکرنا بەردەوام ئاستێ فێربوونێ بهێزدکت 
رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی دورهام لە بەریتانیا دەڵێن بەردەوام وەرزشکردن کاردەکاتە سەر توانای یادەوەری و ئاستی فێربوون باشتردەکات بەتایبەت لە بەتەمەنەکاندا.

پزیشکانی زانکۆ بەریتانییەکە لە توێژینەوەیەکدا پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان وەرزشکردن لەلایەک و باشتربوونی توانای یادەوەری و فێربوون لەلایەکی دیکە و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی (Neurology) بڵاوکردووەتەوە.

د. جەمیس بلومێنتاڵ، پسپۆری دەروونی لە زانکۆی دورهام و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: ” لەم توێژینەوەیەدا بۆماندەرکەوتووە ئەو کەسانەی توانای یادەوەرییان لاوازبووە، ئەگەر تەنیا شەش مانگ بەسەریەکەوە وەرزشبکەن توانای یادەوەرییان بۆ دەگەرێتەوە.”

توێژینەوەکە لەسەر 160 کەس لە سەرووی 65 ساڵان ئەنجامدراوە، کە تێیدا بەشداربووان پرۆگرامێکی تایبەتیان بۆ دانرابوو، ئەویش 45 خولەک وەرزشکردن و خواردنی خۆراکە تەندروستەکان بوو، دوای ئەوەی پزیشکە توێژەرەکان بۆ ماوەی شەش مانگ بەدواداچوونیان بۆ بەشداربووانکرد بۆیاندەرکەوت، وەرزشکردن شەش مانگ بەسەریەک یاریدەی گەڕانەوەی یادەوەری دەدات لەو کەسانەی توانای یادوەرەییان لاوازە.

پزیشکانی زانکۆی دورهام رێنمایدەدەن خەڵکی بەردەوام رۆژانە 30 خولەک وەرزشی رێکوپێک ئەنجامبدەن و ئەو خۆراکانە بخۆن کە کەمترین رێژەی شەکر و چەوری تێدایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەند رێنمایێن گرنگ بۆ كێم بكارئينانا مۆبایلێ 

Lalish Duhok

پسپۆره‌ک: لسەر پشتێ بنڤن

Lalish Duhok

چاڤی راستيان لدۆر مێسی دبێژت  

Lalish Duhok