كانونی یه‌كه‌م 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چین ئۆتۆمبێلی باڵنده‌ی به‌رهه‌م هێنا

چین ئۆتۆمبێلی باڵنده‌ی به‌رهه‌م هێنا

وشه:

چین به‌ پڕۆژه‌یه‌كی نوێ كه‌ پشت به‌ ته‌زووی موگناتیسی ده‌به‌ستێت، توانی ئۆتۆمبێل بفڕێنێت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ 35 سه‌نتیمه‌تر له‌ زه‌وی جیا بووه‌ته‌وه‌ و 240 كیلۆمه‌تری له‌ سه‌عاتێكدا بڕیوه‌. 
میدیای فه‌رمی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، خه‌ونی فڕاندنی ئۆتۆمبێل خه‌ریكه‌ به‌دی دێت و تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كردووه‌.
دواین تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌شت ئۆتۆمبێله‌ ئه‌نجام دا كه‌ تایبه‌ت كرابوون به‌ پڕۆژه‌كه
زانایان و توێژه‌رانی چینی له‌ زانكۆی باشووری رۆژئاوای جیائۆتێنگ له‌ ویلایه‌تی چینگدۆ، دواین تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌شت ئۆتۆمبێله‌ ئه‌نجام دا كه‌ تایبه‌ت كرابوون به‌ پڕۆژه‌كه‌، له‌ ده‌ره‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كان 35 سه‌نتیمه‌تر له‌ زه‌وی جیا بوونه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی مێهرنیوز، له‌ پڕۆژه‌كه‌دا موگناتیسی زۆر به‌هێز له‌ ژێره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ لكێنراون و وا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و رێیه‌ ئاسنینییه‌ی كه‌ بۆی دیاری كراوه‌، بڕوات و له‌ موگناتیسه‌كه‌ی به‌رانبه‌ری جیا ببێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌ خێرایی 240 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا بڕوات.
به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه‌ بتوانێ بفڕێت، خه‌ونی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلسازییه‌ و هه‌ر كامێك به‌ شێوازی خۆی هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی ده‌دا. پێشتر هه‌ندێك ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م هاتوون كه‌ هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌ مه‌كینه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ و ده‌توانن بفڕن، دواتر له‌سه‌ر ئاو بنیشنه‌وه‌ و رۆڵی كه‌شتی و پاشان ئۆتۆمبێل بگێڕن.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi