شبكة لالش الاعلامية

55 پاتری لە سكی ژنێك دەردەهێنرێت

55 پاتری لە سكی ژنێك دەردەهێنرێت

وشه :

لەوانەی زیاتر لە منداڵان و بێ مەبەست رووی دابێت، كەچی پزیشكان لە ئێرلەندا 55 پاتری یان پیل، لە گەدەی ژنێكی تەمەن 66 ساڵ دەردەهێنن، ئەو ویستوویەتی خۆی بكوژێت، بەڵام پزیشكان لە نەخۆشخانە زانكۆی سانت ڤێنسنت لە دبلن رزگاری دەكەن.

ئەو ویستوویەتی زیان بەخۆی بگەیەنێت و خۆی بكوژێت

بەپێی وێنەیەكی تیشكی ئەو ژمارەیە پاترییە لە سكی ئەو ژنە دەركەوتووە، بەڵام نەبوونەتە كێشە دروستكردنی بۆ كۆئەندامی هەرسی، سەرەتا ئیمە پزیشكییەكە چاودێری ئەوەیان كردووە ئاخۆ پاترییەكان دەتوانن خۆیان لە كەناڵی هەرسی ژنەكە تێپەڕ ببن و ژمارەی ئەوانیان دیاری كردووە.
لە ماوەی هەفتەیەك تەنیا پێنج پاتری تێپەڕ بوونە و 46 پاتریش لە گەدەی ئەو ماونەتەوە، بۆیە نەشتەرگەری كردنەوەی سكیان بۆ ئەنجام داوە و ئەو پارتیانەیان دەرهێناوە، نەشتەرگەرییەكەیش سەركەوتوو بووە، بەپێی راپۆرتی پزیشكی ئەوە یەكەم جارە كەسێك ئەو ژمارە زۆرەی پاتری قوت بدات، چونكە زۆرجار ئەو جۆرە رووداوانە لای منداڵان رووی داوە كە پاتری بچووكیان قوت داوە، ئەو جۆرە رووداوەیش كە بریتییە لە قوتدانی پاتری گەورە بۆ ئەزیەتدانی كەسەكە، رووداوێكی نائاساییە.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی ره‌نگێ ئه‌ورا به‌رى باران بارینێ دئێته‌ گهۆرين؟

Lalish Duhok

هۆکار و چارەسەريا شەش جۆرێن سەر ئێشانێ بزانە

Lalish Duhok

Lalish Duhok