شبكة لالش الاعلامية

کۆمەكا شوونوارێن مێژوویی ل مسرێ هاتنه‌ ديتن 

کۆمەكا شوونوارێن مێژوویی ل مسرێ هاتنه‌ ديتن 
ZNA- هەولێر

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، مێژووناسانی میسر مەزارگەیەکیان دۆزیوەتەوه که ٤٠تابوتی کاهینەکان، تەرمی مۆمیایی کراو و دەمامکی زێڕ و نزیکەی هەزار پەیکەری بچووکی پاسەوان و کۆمەڵه گەردنبەندێکی سرنج‌ڕاکێشی تێدابووه.

ئەم گۆڕه له نزیک ناوچەی “تونەت ئەلجەبەل” له پارێزگای “مینا” دۆزراوەتەوه.

مێژووناسان گوتوویانه، لەسەر یەکێک له گەردنبەندەکان به خەتی “هیرۆگلیف” نووسرابوو، “ساڵی نوێ پیرۆز بێت”.

“خالد ئەلعەنانی” وەزیری ئاسەواری مێژوویی میسر ئەمڕۆ گوتی: ئەم دۆزینەوه نوێیه له تونەت ئەلجەبەل له باشووری قاهیره، ژمارەیەکی زۆر گۆڕی سەردەمی فیرعەونەکانی میسر و سەردەمی بەتلەمیووس لەخۆ دەگرێت.

ئەم پێگەیەی کنەی لێدەکرێت، مێژووەکەی بۆ ٢هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوه و بۆ ماوەی ٥ساڵیش کنه لێدەکرێت.

ئەلعەنانی گوتوویەتی، ئەمه سەرەتای دۆزینەوەکانه و دۆزینەوه نوێیەکانی داهاتوو، پێگەی ئاسەواری میسر بەرز دەکاتەوه.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرەنسا.. د ماوێ ئێک سالدا ملیون کەسان دەست ژ کێشانا جگارێ بەردا

Lalish Duhok

كه‌سێن نینۆك خۆر مه‌ترسى لسه‌ره‌

Lalish Duhok

دایکی رۆناڵدۆ یانەی داهاتووی کوڕەکەی ئاشکراکرد

Lalish Duhok