شبكة لالش الاعلامية

کاریگەرییا ئەرێنى يا هه‌ڤژينيێ لسەر ساخله‌ميێ 

کاریگەرییا ئەرێنى يا هه‌ڤژينيێ لسەر ساخله‌ميێ 
رووداو- 

هەڵبژاردنی هاوسەر لە چەندین لایەنی ئەرێنی و نەرێنییەوە کار لە تەندروستی دەکات، ئەمەش لەرێگەی شێوازی خۆراک، جۆری وەرزش، یان شێوازی ژیان دەبێت. پەیوەندییەکی باشی خۆشەویستی جگە لەوەی دڵخۆشکەرە، هاوکات تەندروستترت دەکات، خەوێكی باشتر و خۆراکێکی گونجاوترت پێدەبەخشێت و وادەکات لە جگەرەکێشان دووربکەویەوە. ئەمە لە کاتێكدایە دوورکەوتنەوە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەهۆی خەمۆکی و مەترسی مردنی پێشوەختە زیاددەکات.

کاریگەرییە ئەرێنییەکانی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستی:

1- ئازار لابەرە
توێژەرانی زانکۆی کۆلۆرادۆ، بولدەر و زانکۆی هەیفا لە ئیسرائیل بۆیان دەرکەوتووە کاتێك دوو کەسی خۆشەویست یان پیاوێك دەست لە هاوژینە خۆشەویستەکەی دەدات، لێدانی دڵ و هەناسەیان هاویەک دەبن و ئازاری خانمەکە کەمدەکاتەوە. هاوکات دەرکەوتووە ئەوانەی کە پێکەوە دەژین، هەوڵدەدەن وەک یەک رەفتار بکەن.

پاڤێڵ گۆڵستین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت چەندە پەیوەندی هاوژینی نێوان دوو کەسەکە زیاتر بێت، هێندەش کاریگەری ئازارشکێنی دووکەسەکە زیاتر دەبێت.

2- یارمەتی بەدەستهێنانی ئامانجە تەندروستەکان دەدات
پەیمانگای نەتەوەییە لەبارەی بەساڵاچوون، سەنتەری توێژینەی بەریتانی بۆ شێرپەنجە، دەستەی پزیشكانی دڵی بەریتانی و کۆلێژی زانکۆیی لەندەن لە بەریتانیا دەڵێت ئەگەر ویستت گۆڕانکارییەک لە خراپەوە بۆ باش دروستبکەیت، ئەوا با هاوژینەکەشت ئەنجامی بدات، چونکە دوو کەس سەرکەوتووترن لەوەی یەک کەس.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە 50%ی خانمان سەرکەوتووبوون لە وازهێنان لە جگەرەکێشان ئەوکاتەی هاوژینەکەیان لەگەڵیان بەشداربووە. لە کاتێکدا تەنیا 17%ی ئەوانە سەرکەوتووبوون کە بەتەنیا هەوڵیانداوە.

3- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
زانکۆی جۆنهۆپکینز لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیدا رایگەریاندووە هەوڵدان بۆ دابەزاندنی کێش لەگەڵ هاوسەرەکەتدا سەرکەوتووترە. د. لاورا کۆب، هاونووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی جۆن هۆپکینز دەڵێت زۆربەی ئەوانەی کە وەرزشی رێک ئەنجامنادەن، کاتێك هاوژینەکەیان وەرزش دەکات لەگەلی بەشداردەبن و هەوڵی تەندروست بوونیان دەدەن.

4- جەستە و دەروون دەپارێزێت
پزیشكانی زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا دەڵێن لەکاتی لەکاتی توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە پەیوەندییە درێژخایەنەکان لەگەڵ هاوژینەکەت بۆ دەرووندروستی و تەندروستی جەستەیی گرنگە. بەجۆرێك دەڵێن ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە زۆرتر دەژین و دەروونییان ئاسوودەترە.

5- مەترسی نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە
پزیشكانی زانکۆی ویلایەتی میشیگان دەڵێن ئەوانەی هاوسەرگییریەکی دڵخۆشکەریان هەیە، هێواشتر تووسی شەکرە دەبن و لەکاتی تووسبوون ئاسانتر چارەسەر دەکرێن. هاوکات کەمتر تووسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبن و زۆرتر دەجوڵێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل مۆل و فرۆشگه‌هێن کوردستانێ عەرەبيێ نزانت کارت پێ نائێته‌ دان

Lalish Duhok

زانايێن ئه‌مريكى ده‌رمانه‌كێ نوى بۆ نه‌خۆشيا شه‌كرێ دبينن

Lalish Duhok

پێنج مفايێن خوارنا ماسی

Lalish Duhok