شبكة لالش الاعلامية

دهۆک.. چەندین شوێنی گەشتیاری لەسەر چیای کێلیا شەیدایێ دروست دەکرێن

دهۆک.. چەندین شوێنی گەشتیاری لەسەر چیای کێلیا شەیدایێ دروست دەکرێن

باسنيوز:

بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لە دهۆک دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گرنگی شوێنەواری کرا کە لەسەر چیای کێلیا شەیدا چەندین شوێنی گەشتیاری دروست دەکرێن.

د. بێكه‌س بریفكانى، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ێ ڕاگەیاند: ”دەست بە دروستکردنی ڕێگای کێلیا شەیدایێ کراوە کە چەندین شوێنی گەشتیاری لەسەر چیای کێلیا شەیدایێ دروست دەکرێن، ئەوە پرۆژەیەکی زۆر گرنگە و ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و دوای تەواوبوونی دەکەوێتە خزمەت گەشتیارییەوە”.

ئاشکرایشی کرد: ”لە دهۆک نزیکەی دوو هەزار شوێنی شوێنەواری تۆمار کراون و بەشی زۆریشیان کەوتوونەتە خزمەتی کەرتی گەشتیارییەوە و بە هاوکاریی ڕێکخرا و زانکۆ بیانییەکان کار دەکەین بۆ ئەوەی گرنگیی زیاتر بە شوێنە شوێنەوارییەکان بدرێت”.

ئاماژەی بەوەش دا: ”لە ئەشکەوتی چارستێنەوە تاکوو سەر چیای کێلیا شەیدایێ دەکرێتە ڕێگا و هەمووی دەبێتە ڕووناکی، شوێنە گەشتیارییەکان دیمەنێکی جوانیان بە پارێزگای دهۆک بەخشیوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌ر چركه‌یه‌كێ دا كه‌سه‌ك ل جیهانێ ئاواره‌ دبت

Lalish Duhok

کورده‌کێ ئێزدی ل بۆرووسیا دۆرتموند یاریێ دكت

Lalish Duhok

پزیشكێكی رووسی: خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان مه‌رگهێنه‌رن

Lalish Duhok