شبكة لالش الاعلامية

دوو کچێن کوردێن ئێزدی خەلاتێ ساخارۆڤ ب دەست ڤه‌ دئینن

دوو کچێن کوردێن ئێزدی خەلاتێ ساخارۆڤ ب دەست ڤه‌ دئینن

باسنیۆز:b032f26cec0f783747f5766f15443959_l

پەرلەمانی ئەورووپا، خەڵاتی ساخارۆڤی بەخشییە دوو کچە کوردی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/10/2016، ڕێوڕەسمی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئەورووپا، کە بە خەڵاتی (ساخارۆڤ) ناسراوە، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، خەڵاتەکەش بەخشرایە نادیە موراد و لامیا ئاجی بەشار، دوو کچە کوردی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش.

نادیە و لامیا، ئەو دوو کچە کوردە ئێزیدییەن، کە لەگەڵ ھەزاران ئافرەتی دیکەی ئێزیدی، کەوتنە دەستی داعش و دەستدرێژیان کرایە سەر و توندوتیژیان بەرانبەر ئەنجام دەدرا.

خەڵاتی ساخارۆڤ، لەسەر ناوی ئەندرێ ساخارۆڤ، زانای ڕووسی ناونراوە، کە بەردەوام بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و بیروڕای ئازاد دەکرد، یەکەمجار لە ساڵی 1988 ئەم خەڵاتە بەخشراوە بە نیڵسۆن ماندێلا، سەرۆکی پێشووی ئەفریقا و ئەنتۆنی تیخۆنۆڤیچی، نووسەر و بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ، ئێستاش ساڵانە پەرلەمانی ئەورووپا ئەو خەڵاتە دابەش دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێیا سحێلا – شنگالێ ب فه‌رمی هات ڤه‌كرن

Lalish Duhok

تەکەزی ل خورتکرنا پەیوەندیان دناڤبەرا بنگەهێ لالش وکۆمەلا ئێزدیان ل هۆلەندا هاتە کرن

Lalish Duhok

تا نوكه‌ 78 گۆرێن ب كۆم ل شنگالێ نه‌هاتینه‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok