شبكة لالش الاعلامية

نادیا موراد داخوازا دادگه‌هكرنا فەرماندە و بەرپرسێن داعشێ دكت

نادیا موراد داخوازا دادگه‌هكرنا فەرماندە و بەرپرسێن داعشێ دكتNadiamurad23

K24 – ھەولێر

نادیە مورادی کچە چالاکوانی ئێزیدی و رزگاربووی دەستی چەکدارانی داعش، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە فەرماندە و بەرپرسانی داعش لەسەر تاوانی جینۆساید دادگایی بکەن.

نادیە موراد کە لەماوەی 12 مانگی رابردوودا، سەردانی زۆربەی وڵاتانی جیھانی کردووە و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتان کۆبووەتەوە و ئێستا ئەو کچە ئێزیدییە تەمەن 23ساڵە، داوا لە سەرکردەکانی جیھان دەکات کە دان بە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدیدا بنێن.

موراد کە چیرۆکی خۆی لەژێر دەستی داعش لەبەردەم وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گێڕایەوە دەڵێ، لە یەکەم ھەلی باسکردن لە تاوانەکانی داعشدا، پێویستە وڵاتان دان بە جینۆسایدی کوردا بنێن.

نادیە ئێستا لەگەڵ خوشکێکی لە ئەڵمانیا دەژی و بووەتە دەنگی کوردانی ئێزیدی لەسەرانسەری جیھاندا و ھەفتەی رابردووش، بەشداری لە دانیشتنێکی تایبەتی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد تایبەت بە شەڕی داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌لاڤكرنا گەرا دووێ يا هاريكاريان بسه‌ر زارۆكێن ئاواره‌ ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش پێشەوازیێ ل دەستنیشان کرنا نادیا مراد دکت وەک بالیۆزا نیاز پاکیێ ل نەتەوەیێن ئێکگرتی

Lalish Duhok

پێشانگەهەكا كارێن دەستی بۆ كچ و ژنێن ئاوارەیێن ئێزدی دێ‌ ئێتە ڤەكرن

Lalish Duhok