هێزێن ئێمناهيێ 50 تیرۆرستێن داعشێ له شرگات كوشتن
كوردستان تيڤى
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی فرقه‌ی پازده‌ی سوپای عێراق توانیویانه ژماره‌یه‌ك هێرشی داعش له چه‌ند میحوه‌رێكی ده‌وروبه‌ری تێك بشكێن و له ئه‌نجامدا 50 تیرۆریستی داعش كوژران.
هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له نێو كوژراوانی داعش ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌ی تێدایه.
شانه جه‌نگیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه رووبه‌رووبونه‌وه‌كان له گوندی خه‌رائب و ئه‌لشه‌مام و ئه‌لبواوی بوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه له نێو سه‌ركرده كوژراوه‌كانی داعش مه‌حمود ئه‌لئیمامی به‌رپرسی یه‌كه‌ی هاون هاوێژی و حه‌ماده ته‌ها یاسین به‌رپرسی سه‌ربازی داعش له گه‌یاره‌ی تێدایه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
