شبكة لالش الاعلامية

كەركووك خۆ بۆ هەلبژارتنێن ئەنجوومەنێ پارێزگه‌هان ئامادە دكت

كەركووك خۆ بۆ هەلبژارتنێن ئەنجوومەنێ پارێزگه‌هان ئامادە دكت227893Image1

رووداو- كەركووك

ئۆفیسی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان، خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئامادە دەكات كە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

عەبدولباست شوانی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی ئۆفیسی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “پێویستمان بە 131 كارمەندە بۆ بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە ساڵی داهاتوو دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەرۆژانی 10-7-2016 تا 17-7-2016 چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت كە دەیانەوێت وەكو گرێبەست كار بكەن”.

ناوبراو گوتیشی “ئەولەویەت بۆ ئەو كەسانەیە كە پێشتر لەگەڵ كۆمیسیۆندا كاریان كردووە و ئەزموونیان هەیە”.

تائێستا سێ جار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە شارەكانی عێراق ئەنجامدراوە، ئەوانیش ساڵانی (2005، 2009، 2013)، بەڵام شاری كەركووك تەنها ساڵی 2005 هەڵبژاردنی تێدا كراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ كۆمبوو و چه‌ند بڕیارێن نوو دان

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی:کیمیابارانکرنا هەڵەبجە برینەکا کوورە ل سەر لاشێ گەلێ مە و چو جاران ناھێتە ژبیر کرن

Lalish Duhok

بریتانیا پشته‌ڤانییا خوه‌ بۆ هه‌رێما كوردستانێ دوپاتكر

Lalish Duhok