شبكة لالش الاعلامية

ئاريشا كارەبێ ل سەرانسه‌رى هەرێما كوردستانێ هاته‌ چارەسەركرن

ئاريشا كارەبێ ل سەرانسه‌رى هەرێما كوردستانێ هاته‌ چارەسەركرن

رووداو – هەولێر228882Image1

بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت كاژێر كارەبای نیشتمانی گرفتی تێکەوت ‌و لە سەرجەم هەرێمی كوردستان كوژایەوە. گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەڵێت گرفتەكەیان چارەسەركردووە و كارەبا گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

محەممەد ئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، شەوی رابردوو 9-7-2016، بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت كاژێر كوژانەوەی گشتی لە كارەبای نیشتمانیی هەرێمی كوردستان روویدا، هۆكارەكەشی پچڕانی چوار هێڵ و دروستبوونی شۆرتێك بوو لە هێڵی 132 كەیڤی كە تۆڕی سەرەكی كارەبایە.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا راشیگەیاند “شۆرتەكە لەنێوان شارۆچكەی دووكان ‌و تاسڵوجەی سلێمانی بوو، دواجار بووە هۆی كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی نزیكەی حەوت كاژێر”. پێشتر ئومێد محەممەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بە رووداوی گوتبوو، چوار هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 کەیڤی، ھێڵێکی دووکان- تاسڵوجە، تاسڵوجە و بازیان – رۆژھەڵاتی ھەولێر پچڕاون.

هەورامانی باسی لەوەش كرد كوژانەوە گشتییەكە زیاتر كاریگەری لەسەر پارێزگاكانی دهۆك‌ و هەولێر هەبووە و كەمترین كاریگەری كردووەتە سەر پارێزگای سلێمانی، گوتیشی “ئێستا كارەبا گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی ‌و كێشەكە چارەسەركراوە”.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی هاونیشتمانیان ئاگاداردەكاتەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) نێردراوە، دوای ئەوەی كاژێر (6:16)ی ئێوارەی 9-7-2016، كوژاندنەوەی كارەبا لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی روویداوە، ئێستا پێدانی كارەبا ئاسایی بووەتەوە و سیستەمەكە جێگیر بووە.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە “ئێوارەی دوێنی بەهۆی دروستبوونی گرفتێكی تەكنیكی لە هێڵی (132) كەیڤی تاسڵوجە- دووكان، كوژاندنەوەی گشتی روویدا، دەستبەجێ تیمەكانی بەشی چاكسازیی هێڵەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی لە كاژێر سێی بەرەبەیان توانیان كێشەكە چارەسەر بكەن و پێدانی كارەبا ئاسایی بێتەوە، ئێستاش ئەو بەرنامەیەی بۆ پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی تەمموز دانراوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

پێشتر وەزارەتی كارەبا رایگەیاندبوو لە مانگی تەمموزدا 16 كاژێر كارەبای نیشتمانی دەداتە هاونیشتمانیان. بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەم وەرزەدا2900 مێگاواتە‌ و بەرزترین خواستیش 4500 مێگاواتە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماش رۆژانە خواستی كارەبا روو لە زیادبوون دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌بادی:ئۆپه‌راسیۆنا كۆنترۆلكرنا مووسلێ نێزيك بوويه‌

Lalish Duhok

پەرلەمانتاره‌ك:بۆ تێكدانا ئارامیا ده‌ڤه‌رێن كوردستانی عێراق ل پشت میلیشیايه‌

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزا ئۆسترالیا یا ئیراقێ کۆم بوون

Lalish Duhok