شبكة لالش الاعلامية

فەیسبوکى فرۆکەیەکا بێفرۆكه‌ڤان دروست کر بۆ باشترکرنا ھێلا ئینتەرنێتى

فەیسبوکى فرۆکەیەکا بێفرۆكه‌ڤان دروست کر بۆ باشترکرنا ھێلا ئینتەرنێتى5760

ZNA – ھەولێر
بەمەبەستی خێراکردنی ھێڵی ئینتەرنێت کۆمپانیای فەیسبوک ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان بەرھەمھێنا.

مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیاکە لە رێگەی پەیجی فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ھەواڵی فڕینی فڕۆکەکەیانی لە ئاسمان بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی ئەزموونی کارەکانی دەکات و مەبەست لێی باشترکردن و خێراکردنی ھێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێتە لەو ویلایەتەی کە فڕۆکەکەیان لە ئاسمانی دا فڕیوە.

مارک ئاماژەی بەوەداوە ناوی فڕۆکەکەیان ئەکویلایە و کێشێکی کەمی ھەیە، بە پێنج ھەزار وات کاردەکات و لە رۆژێکدا بۆ ماوەی ٩٦ خولەک لە ئاسمانی ئاریزۆنا دەبێت بۆ خێراکردنی ھێڵی ئینتەرنێت، کە لە رۆژێکدا سێ جار فڕۆکەکە دەخەنە ئاسمانی ئەو ویلایەتەوە.

ھەروەھا راشیانگەیاندووە لە ماوەی سێ مانگی داھاتوودا، ئەکویلا دەتوانێت بۆ ١٨،٢٩٠ مەتر بەرزبێتەوە و کاری خۆی بکات بەبێ ئەوەی ھیچ فڕۆکەوانێکی لەسەربێت، تەنیا ئامانجیشی باشترکردنی ھێڵەکانی ئینتەرنێتە.

لە کۆتایدا کۆمپانیاکە رایانگەیاندووە ئەو فڕۆکەیە لە رێگەی تیشکی خۆرەوە بارگاویی دەبێتەوەو کار دەکات واتە پێویستی بە ھیچ جۆرە سوتەمەنییەک نییە، ئەم کارەشیان بەشێک دەبێت لە بەھێزکردنی خزمەتگوزاری ھێڵی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ کیشوەری ئەفریکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرنامەیەک بۆ وەرگرتنا نڤيسینا سەر وێنەى

Lalish Duhok

فەیسبووك و ئینستاگرام سنووران بۆ ماوێ مانا پشكداران ددانێن 

Lalish Duhok

بڤێ رێ دێ زانى مۆبایلا ته‌ ژناڤ دا ته‌ربوويه‌ يان نه‌  

Lalish Duhok