وه‌زاره‌تی سامانێن سروشتی راپۆرتا به‌رهه‌مئينان و داهاتێ پترۆلێ بۆ هه‌يڤا ته‌مموزێ به‌لاڤكر
كوردستان تيڤى
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی بۆ مانگی تهمووز /7 بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌ته‌كه، له‌مانگی رابردوودا 14 ملیۆن‌و 176 هه‌زارو 761 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه له‌رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، كه تێكڕا ده‌كاته رۆژانه 457 هه‌زارو 314 به‌رمیل نه‌وت.
ئاماره‌كه كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتوه كه كۆی داهاتی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم له مانگی ته‌مموزدا 461 ملیۆن و 196 هه‌زار و 477 دۆلار بووه.
ئاشكراشیكردووه دوای لێده‌ركردنی خه‌رجییه‌كان و قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان، بڕی 389 ملیۆن و 757 هه‌زار و 229 دۆلاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌رگیراوه.
ئاماژه‌شیكردووه به‌وه‌ی تێكڕای نرخی فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان 32.53 دۆلار بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی