شەرڤانان شەش گوند ل باشورێ مەنبەج كۆنترۆلكرن
خەندان
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج ئەمڕۆ یەكشەممە شەش گوندی دیكەیان لەباشوری مەنبەج كۆنتڕۆڵكرد.
بەپێی پێگەی هاوار نیوز نزیك لەیەپەگە كە پێكهێنەری سەرەكی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەجە، شەڕڤانان ئەمڕۆ دوای شەڕێكی قورس لەگەڵ داعش توانیان گوندەكانی (حیزا، كدور، رومانە، شیخ عبید، مستاحە، جب محمد) و ژمارەیەك كیڵگەی دیكە لە دەوروبەری ئەو گوندانە كۆنتڕۆڵبكه‌ن.
بەهۆی شەڕەكەوە 20 چەكداری داعش كوژراون كە تەرمی هەشتیان كەوتووەتە دەست شەڕڤانان، هەروەها دۆشكەیەكی شەڕڤانان تێكشكێنراوەو دەستگیراوە بەسەر هەندێك چەك و كەرەستەی سەربازیدا.
دوێنێ شەممە ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی گونده‌كانی باكوری مه‌نبه‌جی راگه‌یاند، پاش دروستكردنی هێڵێكی به‌رگری، بەڵام رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی گوندەكانی باشوری مەنبەج بەردەوام دەبێت.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان بۆ باشوری هێڵی روباری ساجور پاشه‌كشه‌یان كردوه و هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج له باكوری روباری ساجور له هێڵه‌كانی به‌رگری جێگیربوون.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی گوند و ناوچه‌كانی باكوری شاری مه‌نبه‌ج گه‌یشتووه به ئه‌نجامی سه‌ربازی خۆی و به‌و شێوه‌یه ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی له‌و میحوه‌ره كۆتایی هاتووه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هید ئه‌بو له‌یلا له دژی تیرۆر‌و له گوند و ناوچه‌كانی باشوری مه‌نبه‌ج به‌رده‌وامی هه‌یه.
رۆژی هه‌ینی 12 ئه‌م مانگه شه‌ڕڤانان توانیان پاش 73 رۆژ شه‌ڕو پێكدادان، شاری مه‌نبه‌جی ستراتیژی كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
داعش له پێناو له‌ده‌ستنه‌دانی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووره‌كانی توركیا به‌رگرییه‌كی زۆری كرد له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كه به‌ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی داعش هه‌ژمارده‌كرا پارێزگاری لێبكات، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت توانیان ئه‌و شارۆچكه‌یه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رزگاربكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
