شبكة لالش الاعلامية

شەر و پێکدان ل پەرلەمانێ عێراقێ دروست بوو

شەر و پێکدان ل پەرلەمانێ عێراقێ دروست بوو 

باسنيۆز:49057db280e048d293fe1e5048826b88_L

بەھۆی دۆسیەی گەندەڵی، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەند پەرلەمانتارێکی لیستی ئەحرار دروست دەبێت، بەھۆی ئەمەش پۆلیسی پەرلەمان دەچێتە ناو ھۆڵی کۆبوونەوەکە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە کاتی خوێندنەوەی پڕۆژەیاسایەک، شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێکی لیستی ئەحرار دروست بوو”.

ئەو سەرچاوەیەی ئەوەشی ڕوون کردەوە، شەڕەکە لە نێوان سەلیم جبووری و عەواد ئەلعەوادی دروست بووە. گوتیشی: ”کار گەیشتووەتە سەر ئەوەی، عەوادی پەلاماری سەرۆکی پەرلەمان بدات و ئێستا ھێزێکی ئەمنی ھاتوونەتە ناو ھۆڵی کۆبوونەوەکە”.

ئەو سەرچاوەیەی نێو پەرلەمانی عێراق ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد، بڕیارە ئارامی شێخ محەمەد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەکەی پەرلەمان بەڕێوە ببات کە تێیدا دەنگ لەسەر دەست لەکار کێشانەوەی خالید عوبێدی، وەزیری بەرگریی عێراق دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆشکا سپی: سووریا دڤێت هێرشا کیمیایی ئەنجام بده‌ت

Lalish Duhok

كه‌ركوك بۆ هه‌موو عێراقیانه‌

Lalish Duhok

نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆمبوون

Lalish Duhok