شبكة لالش الاعلامية

عێراقێ سێدارەدانا هەفت کەسان راگەهاند

عێراقێ سێدارەدانا هەفت کەسان راگەهاند

رووداو – هەولێر242904Image1

عێراق حەوت کەسی لەسێدارەدا، کە سەرجەمیان خەڵکی وڵاتە عەرەبییەکانن.

لە راگەیێندراوێکدا، حەیدەر زاملی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند ” دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە یاساییەکان و پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە سزای لە سێدارەدان بەسەر حەوت تیرۆریست جێبەجێکرا، کە خەڵکی وڵاتە عەرەبییەکانن”.

وەزیری دادی عێراق، هیچ روونکردنەوەی لەبارە رەگەزنامەی ئەو کەسانە نەداوە، کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە خەڵکی وڵاتانی عەرەبین.

لە مانگی تەمموز وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر 45 تاوانبار جێبەجێ کردووە، لە 21/8/2016، بە تاوانی بەشدارییکردن لە کۆمەڵکوژی سپایکەر، سزای لەسێدارەدان بەسەر 36 کەس جێبەجێ کرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

برایەکێ دکتۆر سلێمان هەوالێ شەهیدبوونا وى راگەهاند

Lalish Duhok

زانایان دڤێتن بێهنان ب رێكا تەكنەلۆژیایێ ڤەگوهێزن

Lalish Duhok

گەنجه‌كێ په‌نابه‌رێ كورد ل فەرەنسا خۆ دكوژت 

Lalish Duhok