شبكة لالش الاعلامية

سبەی پەرلەمانتارێن كورد دێ ڤه‌گه‌رنه‌ بەغدا

سبەی پەرلەمانتارێن كورد دێ ڤه‌گه‌رنه‌ بەغدا

هه‌ولێر-KDP.info-imagethumb-1

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دانیشتنی ئەنجوومەنەكە بۆ رۆژی چوارشەممە دوا خرا و، سبەینێیش پەرلەمانتارانی كورد دەگەڕێنەوە بەغدا و بەشداری لە دانیشتنەكەدا دەكەن.

(د.سیروان سیرینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: “بڕیار بوو رۆژی سێشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی بۆنەیەكی شیعەكانەوە، دانیشتنەكە بۆ رۆژی چوارشەممە دوا خرا”.

(سیرینی) گوتیشی: “سبەی وەكو پەرلەمانتارانی كورد دەگەڕێینەوە بەغدا و هەوڵ دەدەین بەشداری دانیشتنی رۆژی چوارشەممە ‌بین، بەڵام تا ئێستا كارنامەی دانیشتنەكە دیار نییە كە پێدەچێت هەمان كارنامەی دانیشتنی پێشوو بێت یاخود گۆڕانكاری تێدا بكرێت” .

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: “لە ئەگەری بوونی بابەتی پێوەست بە وەزیری دارایی عێراق لەنێو بەرنامەی كارەوە،‌ نزیكەی 100 واژۆمان كۆ كردووەتەوە و تا جارێكی تر دەنگ لەسەر وەڵامەكانی (هۆشیار زێباری) بدرێت، ئەمەیش یاساییە، چونكە كاتی دەنگدانەكە بارودۆخەكە ئاسایی نەبوو”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سروور بارزانی: پارتی سه‌رێ خوه‌ ل به‌ر چ فشاران ناچه‌مینیت

Lalish Duhok

جڤاتا وەزیران کۆمبوو و چەند پرسەکێن گرنگ گۆتۆبێژ کرن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی: شەر چارەسەرى نینە و نكارت ئەمرێ واقع بسەپينت

Lalish Duhok