پۆلیسێن ئه‌مریكا گومانلێكريێ په‌قينێن نیویۆرك ده‌سته‌سه‌ركر
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا، “ئه‌حمه‌د خان ره‌حمی” ته‌مه‌ن 28 ساڵ، گومانلێكراوی ته‌قینه‌وه‌كانی نیویۆرك، ده‌ستگیركرد.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاوییانكرده‌وه، ئه‌و گومانلێكراوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا، له‌گه‌ڵ پۆلیس, له ناوچه‌ی لایندنی نیوجێرسی ده‌ستگیركرد.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی 23 مانهاتنی رۆژئاوای نیویۆرك له ئه‌مریكا “30” كه‌س بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 4:00 ی به‌ره به‌یان به‌كاتی كوردستان روویداو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه به‌هێز بووه و له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك بیستراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و رووداوه به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی زانیاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌و ته‌قینه‌وه ئامانجدار بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
