شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی و نوونەرێ ئەلمانیا،پرسا ناوچێن رزگارى به‌حسكرن

نێچیرڤان بارزانی و نوونەرێ ئەلمانیا،پرسا ناوچێن رزگارى به‌حسكرن

باسنيۆز:216471db2323d170cff33022001bd909_l

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-9-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ئێگهارد برۆس، نوێنەری تایبەتیی حكوومەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا باڵیۆز برۆس خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و كورتەیەكی دەربارەی كار و ئەركەكانیان لە هەرێمی كوردستان و ئەو هاوكارییە سەرەتاییانەی حكوومەتی ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ پێشكەشی ئەو ناوچانە دەكات كە لە دەستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار كراون، یان لە داهاتوودا ئازاد دەكرێن، كرد.

مەبەست لەم كارەشیان هاندانی ئاوارەكانی دەستی تیرۆرە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی كە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە لە تیرۆر ڕزگار كراون، لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاوڕابوون كە ئەو ناوچانە لە هەموو ڕوویەكەوە پێویستییان بە هاوكاری هەیە.

باڵیۆز برۆس باسی لە پرۆگرامی داهاتووی خۆیان كرد بەتایبەتی كە پرۆسەی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ لە دەستی تیرۆر نزیكبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زیاتری خەڵكی ئەو شارە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، هەروەها ئاماژەی بە هەماهەنگیی نێوان خۆیان و حكوومەتی فیدرالی عێراقی كرد و هیوای خواست ئەو هەماهەنگییە لە نێوان ئەوان و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بەهێزتر ببێت.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی ئەڵمانیای كرد بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كە لە پرۆگرامیاندا هەیە هاوكارییە مرۆییەكان ڕاستەوخۆ بگەیەننە هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمیش بۆ سەرخستنی ئەو پرۆگرامە و پرۆگرامی داهاتوویان، ئامادەی هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەكە، بەتایبەتی بۆ ئەو ناوچانەی لەلایەن پێشمەرگەوە لە دەستی تیرۆرستانی داعش ئازادكراون و ئاسایش تیایاندا بەرقەرارە كە زیانی زۆریان بەركەوتووە.

بەڕێزیان جەختی لەوەش كردەوە ئەو هاوكارییانەی ئەڵمانیا بارقورسیی سەر شانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەم دەكاتەوە كە ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر ڕوویان تێكردووە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابینكراوە و پێشبینیش دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە ڕوو لە هەرێم بكەن.

هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان دەربارەی پرۆسەی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ لە دەستی تیرۆر و پێشبینی و لێكەوتەكانی ئۆپەراسیۆنەكان، ئاڵوگۆڕ كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژڤانێ هنارتنا 200 ملیار دینارێن دی بۆ هەرێما کوردستانێ هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok

لۆگۆيێ تایبەت ب ته‌کسیێن ناڤ باژێرێن هەرێما کوردستانێ دئێته‌ دان

Lalish Duhok

بۆ هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ پارتی‌ 100 كاندید هه‌نه‌ 

Lalish Duhok