شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی و جێگرێ سەرۆکێ هنارتيێ ئەمریکا ل عێراقێ به‌حسێ پرۆسا ئازادکرنا مووسل كر

مەسرور بارزانی و جێگرێ سەرۆکێ هنارتيێ ئەمریکا ل عێراقێ به‌حسێ پرۆسا ئازادکرنا مووسل كر 

ZNA- هەولێرmasrur-u-stephanie

ئەمڕۆ “مەسرور بارزانی” راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە “ستێفانی ویلیامز” جێگری سەرۆکی نێردەی و‌یلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی و پێداویستییە سەربازی و سیاسییەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش لە عێراق کرا و رێککەوتنی سیاسی ‌نێوان پێکھاتەکانی عێراق جەختی لێکرایەوە. پەیوەست بەم پرسە مەسرور بارزانی چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشە و جیاوازییە ئەتنی و ئاینی و سیاسیەکانی لە عێراق بە پێویست زانی و رایگەیاند: “ئێمە وایدەبین، کاتێک مووسڵ رزگار دەکرێت کۆمەڵێک کێشە سەرھەڵدەدەن، بۆیە رێککەوتنی سیاسی نێوان پێکھاتەکان لەسەر بەڕێوەبردنی شارەکە بەر لە ئۆپەراسیۆنەکە بە فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیری و ئاشتی دەبینین.”‌

ھەر لەم دیدارەدا تیشکخرایە سەر پێداویستیی و کەرەستە سەربازییەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە و پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پێشبینی دەکرێ لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ ژمارەیەکی دیکەی ئاوارە پەنا بۆ ھەرێمی کوردستان بھێنن، لەمبارە جێگری سەرۆکی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بە ئامادەگیەکانی فریاگوزرایی مرۆیی کرد و رایگەیاند: لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆییەکانی دیکە لەسەر خەتین و بەدەنگەوەھاتنێکی باش لەوبارەوە بەدی دەکرێ. دووپاتیشی کردەوە، کە لە گفتوگۆکانی خۆیاندا لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سروور بارزانى: مه‌ په‌يوه‌نديێن باش ل گه‌ل وه‌لاتێن كه‌نداڤى دروست كرینه‌

Lalish Duhok

لیزا کاکەیی: دوو هه‌يڤه‌ ئێك دینار ژ داھاتێ سلێمانيێ نه‌گه‌هشتيه‌ گه‌نجينه‌يا حكوومه‌تێ

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش دێ پرۆژێ هاریکاریا ڕزگاربوویان بجهئينت

Lalish Duhok