شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگە بۆ شەرێ مووسل ئامادەیە

پێشمەرگە بۆ شەرێ مووسل ئامادەیە

مووسڵ-KDP.info-imagethumb

فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پێشمەرگە بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵ ئامادەیە و هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا و چاوەڕێی فەرمان و گورجەوەبوونی سوپای عێراقین، هەر ڕۆژێك فەرمان بە ئێمە بكرێت، هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدان ڕزگار دەكەین.

لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیكەوە بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “بارودۆخی داعش لەناو مووسڵ زۆر خراپ بووە، ژیان نەماوە، ڕۆژ بۆ ڕۆژ چەكدارانی داعش لە موڵگەكانی خۆیان لە ترسی پێشمەرگە بەرەو ناو مووسڵ و ناوچەكانی هەڵدێن، ئەوەیش كاریگەری خۆی لەسەر ئەوانەی ناو ئەو شارە دروست كردووە، هەروەها چەكدارانی بیانی كە لە ناو داعشدان ماڵی خۆیان دەگوازنەوە بۆ شارەكانی سووریا، پێم وایە هەر لەگەڵ دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی ئەو شارە لە ماوەیەكی كەمدا لەناو دەچن و ناتوانن خۆ لە بەرامبەر هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی دیكە بگرن.”

گوتیشی: “هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشییەکی تەواودایە؛ وا ئێمە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆكی هەرێم دەكەین؛ پێشمەرگە بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵ ئامادەیە و هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا و چاوەڕێی فەرمان و گورجەوەبوونی سوپای عێراقین، هەر ڕۆژێك فەرمان بە ئێمە بكرێت، هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدان ڕزگار دەكەین و ژیان بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێنینەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن رووداو – كەركووك سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە. مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”. هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

Lalish Duhok

هێمن هەورامی:پشتى داعش دڤێت رێكکەفتنا سیاسی ل سەر مووسلێ بێته‌ كرن

Lalish Duhok

دماوێ 7 هه‌يڤان دا 10 كەس ژبه‌ر مینا بووينه‌ قوربانی

Lalish Duhok