شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ وەزیران دامەزراندنا دەرچوويان به‌حس دكت

ئەنجوومەنێ وەزیران دامەزراندنا دەرچوويان به‌حس دكت 

رووداو- هەولێر251992image1

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 12-10-2016، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دوو خاڵی كارنامەی دانیشتنی پێشوو كۆببێتەوە، یەكێك لە خاڵەكانیش باسی دامەزراندنی دەرچووانە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “كۆبوونەوەی داهاتوو رۆژی چوارشەممە 12-10-2016 بەڕێوەدەچێت و، تێیدا دوو خاڵی كارنامەی كۆبوونەوەی رابردوو تاوتوێ دەكرێن”.

خاڵی یەكەم: یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2013 لەبارەی مافی دەستكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.

خاڵی دووەم: داواكاری چەند وەزارەتێك بۆ دامەزراندنی چەند توێژێك لە دەرچووان تاوتوێدەكرێت، ئەوەش بە رەچاوكردنی تایبەتمەندی و پێویستی دامەزراوەكان لە بواری پسپۆڕییان.

رۆژی 29-9-2016، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كۆبووەوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا ئەنجوومەنی وەزیران لەمەودوا دوو هەفتە جارێك بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی قەیران و كێشەكان كۆببێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانه‌قین گه‌رمترین باژێرێ جیهانێ يه‌

Lalish Duhok

کار بۆ تێکەلکرنا قوتابیێن پەنابەرێن سووری و ھەرێما کوردستانێ دئێته‌ كرن 

Lalish Duhok

ژه‌نه‌راله‌كێ ئه‌مریكی: دامه‌زراندنا ناوچەیەکا فیدرال بۆ کوردان ل سووریا ئارمانجا مه‌ نینه‌

Lalish Duhok