شبكة لالش الاعلامية

زارۆكه‌ك دكارت تەماشه‌يا پشتا خۆ ژى بکت

زارۆكه‌ك دكارت تەماشه‌يا پشتا خۆ ژى بکت

خەندان1210102016_pshml

خوێندكارێك لە هیندستان كە حاڵەتێكی دەگمەنی هەبوو بەوەی ملی بە گۆشەی 180 پلە شۆڕدەبێتەوە، ئێستا بەهۆی نەشتەرگەرییەوە گەڕاوەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی.

خوێندكارەكە كوڕە و تەمەنی 13 ساڵانە و ناوی ماهێندرا ئەهیروارە، خەڵكی شاری مادیاه پلادێشی هیندستانە، پێش نەشتەرگەرییەكە بەدرێژایی ڕۆژ بە تەنها لەماڵەوە بووە و دایكی وتویەتی چیتر نەیتوانیوە بەو شێوەیە بیبینێت و ئازار بچێژێت.

حاڵەتە دەگمەنەكەی ماهێندرا بریتیە لەوەی ماسولكەكانی ئەوەندە لاوازن ناتوانن سەری ڕابگرن و ملی بە گۆشەی 180 پلە شۆڕدەبێتەوە.

بەو ملە شۆڕەوە ماهێندرا تەنها توانیویەتی دابنیشێت و نەیتوانیوە هەڵبسێت و بڕوات و تەنانەت نانبخوات و بچێت بۆ تەوالێت.

بەڵام دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك بۆ ڕاستكردنەوەی ملی ئێستا ژیانی ماهێندرا گۆڕاوە دەتوانێت جیهان بەشێوەیەكی “ڕاست” ببینێت و هەموو ئەو شتانە بكات بە هاوڕێكانی لە قوتابخانە ئەنجامی دەدەن.

تێچوونی نەشتەرگەرییەكە لەلایەن جولی جەونز، خەڵكی بەریتانیا و دایكی دوو منداڵەوە دابینكراوە كاتێک چیرۆكی ماهێندرای خۆێندووەتەوە و 12 هەزار پاوەن بۆ تێچوونی نەشتەرگەرییەكە كۆبكاتەوە.

پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە، خێزانی ماهێندرا چەندین ساڵ بەدوای چارەسەردا گەڕاون و چارەسەری نەبووە و دایك و باوكی خۆزگەیان خواستووە كوڕەكەیان بمرێت نەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە ئازارچەشتن.

پێش نەشتەرگەرییەكە سۆمیترا، تەمەن 36 ساڵ، دایكی ماهێندرا ناچاربووە خواردنی پێبدات و ئاگاداری بێت و بیبات بۆ تەوالێت و بیشوات و جلی لەبەر بكات.

كاتێک چیرۆكی ماهێندرا بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە د.راجاگۆپالان كریشنان، پزیشكی نەشتەركاری بڕبرەی پشت لە نەخۆشخانەی ئەپۆلۆ لە شاری دەلهی بڕیاریداوە یارمەتی بدات و نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامبدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بزانە بوچی ئەڤ دارە ل ناڤا یاریگەھا وەرزشی دایە

Lalish Duhok

هه‌ره‌ ڤى باژێرێ ئیتالى بژی و 2000 یۆرۆيان وه‌ربگره‌

Lalish Duhok

باژێرێ هێلسینكی ئاسایشترین باژێرێ جیهانێ يه‌ بۆ هاتوچۆيێ

Lalish Duhok