ئەندامهكێ فراکسیۆنا پارتی: نهمانا دوو مووچەيان بۆ چارەسەركرنا قەیرانا دارایی گرنگە
باسنيۆز:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، باس لە ژمارەی ئەو کەسانە دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچە لە حکوومەت وەردەگرن و پێی وایە کە دەبێت کۆتایی بەو کێشەیە بهێندرێت.
مەردان خدر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ڕاگەیاندنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ نەهێشتنی دوو مووچەیی لە هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای تەواوکردنی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی لیستی مووچەخۆرانی کوردستان، ئەوەی پێی دەگوترێت، کێشەی سیستەمی کارگێڕیی دارایی و مووچەی بندیوار و نایاسایی، کۆتایی پێ دەهێنرێت، چونکە ناکرێت هیچ کەسێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەربگرت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دوای ڕاگەیاندنی ئەم پرۆسەیە، بە شێوەیەکی ئاشکرا دەردەکەوێت کە چەند کەس لە هەرێمی کوردستان مووچەی بندیواریان هەیە؟ دوای ڕاگەیاندنی ژمارەکە، هەڵەی کارگێڕی و تەکنیکی لە حکوومەتدا دەردەکەوێت کە هاوکارییەکی باش دەبێت بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی”.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکە هاوکارییەکی باشی هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە بۆ چاکسازی لە حکوومەت و بنەبڕکردنی سەرجەم ئەو دیاردانەی کە پارەی کوردستان بە فیڕۆ دەدەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
