شبكة لالش الاعلامية

زگێ ماره‌كى ڤه‌كر،تشته‌كێ چاڤه‌رێنه‌كرى ديت

زگێ ماره‌كى ڤه‌كر،تشته‌كێ چاڤه‌رێنه‌كرى ديت

خەندان-1510112016_snake

دانیشتوانی گوندێك لە نایجیریا بە کۆمەڵ هێرشیان کردە سەر مارێکی ئاوساو و پاش کردنەوەی سکی، بۆیان دەرکەوت کە ئەو گیاندارە دووگیانە و سەدان هێلکە لە سکیدایە.

دانیشتوانەکانی ئەو گوندە بەدەست مارێکەوە گیریان خواردبوو کە هێرشی دەکردە سەر ئاژەڵەکانیان و دەیخواردن، هەربۆیە بە کۆمەڵ لە دەوری گوندەکەیان ئەو مارەیان راوکرد و کە ئاوا بە ئاوساوی دۆزییانەوە وایان دەزانی یەکێک لە ئاژەڵەکانیان لە سکیدایە.

ئەو مارە، کە لە جۆری ئاناکۆندا دەچێت، پاش ئەوەی لە لایەن دانیشتوانی ئەو گوندەوە کوژرا سکە ئاوساوەکەی کرایەوە و دەرکەوت ئەو مارە دووگیانە و سکی پڕە لە هێلکە، دەستبەجێ زۆربەی هێلکەکانەیان دەرهێنا و لەگەڵ خۆیاندا بردیان.

دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هێلکەی مار بە خواردنێکی خۆش و نایاب دەزانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤ فروکە دناڤا ڤی بازاری چ دکەت؟!

Lalish Duhok

5 مه‌زنه‌ سزايێن هاتن و چۆنێ دمێژوويێ دا

Lalish Duhok

بریتانیا تەمەنێ وه‌لاتيێن وه‌لاتێ خۆ  5 سالان درێژتر دكت

Lalish Duhok