شبكة لالش الاعلامية

لژنا دارایيا پەرلەمانێ عێراقێ گفتوگۆيێ ده‌ربارەی بودجا کوردستانێ دکت

لژنا دارایيا پەرلەمانێ عێراقێ گفتوگۆيێ ده‌ربارەی بودجا کوردستانێ دکت

رووداو – بەغدا264626image1

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە 29-11-2016، گفتوگۆ لەبارەی پشکی لەسەتا 17ـی هەرێمی کوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی 2017ـی عێراق دەکات.

حاکم سەرحان سلیڤانەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “پێشنیازمان ئامادە کردووە مافە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بخرێنە سەر خەرجییە سیادییەکانی عێراق”.

ئەو پەرلەمانتارە کوردەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی “دەمانەوێت هاوشێوەی حەشدی شەعبی، بڕێک بودجە بۆ هێزی پێشمەرگە دابینبکرێت، یان ژمارەی پێشمەرگە لە نێو بودجەدا دیاریبکرێت”.

لە بارەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە چەند رۆژی رابردوودا روویانداوە، سلیڤانەیی ئاماژەی بەوەکر، کۆمپانیا حکومییەکان لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت لە هاوردەکردنی کاڵا و، رسوماتیش لەسەر وەبەرهێنەران هەڵدەگیرێت.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 1-12-2016 پڕۆژەیاسای بودجەی 2017ـی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت. لەو گۆڕانکاریانەی لە پڕۆژە بودجەی 2017 کراون “مۆڵەت بە مووچەی بنەڕەتی دەدرێتە فەرمانبەران بۆ ماوەی 3 یان 5 ساڵ”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌له‌مه‌ك ب 600 كۆچبه‌رێن نه‌یاسایی ڤه‌ ل مسرێ نقوم بوو

Lalish Duhok

هزار و 700 یه‌كێن ئاكنجیبوونێ دێ بۆ مامۆستایێن دهۆكێ ئێنه‌ چێكرن

Lalish Duhok

فرۆكێن شه‌ريێن توركیا بنگه‌هێن په‌كه‌كێ ل قه‌ندیل بوردۆمان دكن

Lalish Duhok