ئێكهمين بەشێ زمانێ سریانی ل هەرێما کوردستانێ هاته ڤهكرن
ههولێر-KDP.info-
بهشی زمانی سریانی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین كرایهوه و (د.ئامانج سەعید) ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دهڵێت، کردنەوەی بەشی زمانی سریانی هەنگاوێکی گرینگ و دەستکەوتێکی گەورەیە لە کوردستان.
ئەو ڕاگەیاندنەی (د.ئامانج سەعید) ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانەی پێشکەشکردنی وتەیەکی هات، کە بە نوێنەرایەتیی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مەراسیمی کردنەوەی بەشی زمانی سریانی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین پێشکەشی کرد.
لەو مەراسیمەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە (6/12/2016)، بەئامادەبونی (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و ڕاگری ژمارەیەک لە کۆلێژەکان و مامۆستایانی زانکۆ لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوە چوو، دوای کردنەوەی بەشەکە، چەند وتەیەک بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرا.
(د.ئامانج سەعید) لە سەرەتای وتارەکەیدا دەستخۆشی لە زانکۆکی سەڵاحەددین کرد و گوتی کردنەوەی ئەم بەشە ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندیی هەرێمەکەمانە لە فرەیی و ڕێزگرتن و جیاوازیی پێکەوەژیان پێشان دەدات و، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک چۆن پشتگیری و کارئاسانی بۆ کردنەوەی ئەم بەشە بۆ کردوون، لەهەمان کاتدا بایەخدان بە پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشنابوون بە زمان و ئەدەب و کەلتوور و مێژوو و کەلەپووری پێکهاتە جیاکانی کوردستان لە ڕێگەی توێژینەوەی ئەکادیمی لە ناوەندەکانی خوێندن بەیەکێک لە کارنامە سەرەکییەکانی وەزارەتەکەمان دادەنێین و، بایەخی زۆرمان پێداوە.
جهختی كردهوه، ”کردنەوەی ئەم بەشەش ڕەنگدانەوەی ئەو بایەخ و گرینگیپێدانەی وهزارهته و، هەر لە چوارچێوەی بایەخپێدانەکانمان بەو بابەتانە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆنفرانسێکی فراوان بۆ لێوردەیی و پێکەوەژیان بەڕێوە دەبین، وتیشی (کلد ئاشوور سریان)ی بەشێکن لە مێژووی هەرێمەکەمان، هەروەک بەشێکن لە مێژووی شارەکەمان، شاری هەولێری پایتەختی خۆشەویست، بۆیە شانازی بە بوون و بەشداریتان دەکەین.”
نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژه بهوهی كه لە ماوەی (4) ساڵی ڕابردوودا ململانێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەرمەی توندوتیژیدا بووە، بەڵام ”هەرێمەکەمان توانی لەو ململانێیەدا تایبەتەمەندیی پێکەوەژیانی خۆی بپارێزێ و، وەک هەرێمێکی ئارام و پابەند بە بنەماکانی ڕێزگرتن لە جیاوازی و فرەیی بەردەوامی بەژیان بدەن”، گوتیشی ”وەک هەرێمی کوردستان شانازی دەکەین بەئارامی کوردستان، هەربۆیە لە شەڕی دژی بەداعش توانیمان نزیکەی (2) ملیۆن ئاوارە و دەرەبەدەری سووریا و ئێراق لە هەرێمی کوردستان پەنا بدەین.”
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین رایگهیاند، کردنەوەی بەشی زمانی سریانی تەنها کردنەوەی بەشێکی زمان نییە، بەڵکو گرینگ و مەغزای خۆی هەیە. گوتیشی، ”هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی پێگەیاندنی خوێندکاران لەم بەشە زانستییە ئەو ڕۆحی لێبوردەیی و پێکەوەژیانەی کە مێژوویەکی قووڵی لە کوردستان هەیە بەردەوامی پێ بدەین و پەرەی زیاتری پێ بدەین.”
به گوتهی (د.سەعید عومەر) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەیش، زمانی سریانی یەکێکە لە زمانە دێرینەکانی ناوچەکە و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بۆ زمانی ئارامی و، لەوساوە تا ئێستایش خەڵکێكی زۆر جگە لە هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی ناوچەکەش قسە و گفتوگۆی پێ دەکەن، ئەوەشی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن (20) خوێندکاریان لە بەشی سریانی وەرگرتووە و، لە ساڵانی داهاتوویش دەرچووان دەبنە پاڵپشتییەکی گرینگ بۆ بەهێزکردنی زمانی سریانی.
سەرۆکی بەشی زمانی سریانیش لە وتەیهکدا، دوای ئەوەی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەکردنەوەی ئەو بەشە زانستییە گوتی، کردنەوەی بەشی زمانی سریانی دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر کراوەتەوە.. ئەم بەشە تایبەت دەبێ بە زمان و کەلتوور و کەلەپووری سریانی، هەربۆیە توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی بەراوردکاری دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
