ھۆکارێن سەرهدانا فرانسۆ ئۆلاند بۆ کوردستانێ ئاشکهرا دبن
باسنيۆز:
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئاکانج و ھۆکاری سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت: “سەردانەکە بۆ وردستان گرنگ دەبێت”.
عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە فەرەنسا ئامانجی ئەوەیە رێکخراوی توندڕەوی داعش لە عێراق ق سووریا نەمێنێت.
عەلی دۆڵەمەری هەروەها رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا بۆ شاری هەولێر بریتییە لە ئاگاداربوون لە دوایین پێشهاتەکانی شی دژی داعش.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ”چاوەڕوان دەکرێت لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەو پەیامە بخاتەڕوو، کە بۆ سەردانی کوردستانی کردووە”.
هەروەک عەلی دۆلەمەری رایگەیاند، فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی یەکەم وڵات بووە ھاوکاری گەیاندووەتە کوردستان لە شەڕی دژی داعش، ”فەرەنسا گرنگی تایبەت بە کوردستان دەدات و چاوەڕوان دەکرێت ئۆڵاند پشتیوانیی هەمیشەیی فەرەنسا بۆ کوردستان ئاشکرا بکات”.
بڕیارە رۆژی دووشەممە 2/1/2017، فرانسوا ئۆلاند بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی، سەردانی شاری هەولێر بکات و چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
