شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پەیامه‌كا سەرەخۆشيێ ئاراستەی خێزان و کەسوکارێن پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ دکت

سەرۆك بارزانی پەیامه‌كا سەرەخۆشيێ ئاراستەی خێزان و کەسوکارێن پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ دکت

باسنيوز:

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ، سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان (FNDK) ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاکادیمیسیەنی کورد و سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو پڕۆفیسۆرکنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ مان پێگەییشت”.

ئاماژە بەوەش دراوە، “پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ کەسایەتییەکی نیشتیمانپەرەوەری کوردی کازاخستان بوو کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردن و یەکخستنی دیاسپۆرای کورد لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو هەبوو و، هەروەها لە بواری زانستی و ئەدەبیش خزمەتێکی زۆری کورد لەو وڵاتانەدا کردووە”.

هەروەها سەرۆک بارزانی دەشڵێت: “سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ و ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤییەت و کوردانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: “لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت”.

پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی8ی2021، لە شاری ئەڵماتی وڵاتی کازاخستان کۆچی دواییکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەتا نهۆ٣٠ ھەزار چەكدارێن داعش ل عێراق و سووریا هه‌نه‌

Lalish Duhok

سه‌فین دزه‌یى : مه‌ ژماره‌كا بابه‌تێن گرنگ ل به‌غدا گوتوبێژكرن

Lalish Duhok

ئیسرائیل: ئەم دێ ب ھەموو ھێزا خوە بەرەڤانیێ ل دەولەتا کوردی کەین

Lalish Duhok