شبكة لالش الاعلامية

کچەكا رزگاربوويا ئێزدی:نرخێ مە کارته‌كا مۆبایلێ بوو

کچەكا رزگاربوويا ئێزدی: نرخێ مە کارته‌كا مۆبایلێ بوو

باسنيۆز:unnamed

کچە ڕزگاربوویەکی ئێزدی ئاشکرای کرد، ئەو کاتەی ڕفێندران، لە ماوەی چوار ڕۆژدا، لەلایەن رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە بۆ شاری ڕەققەی سووریا گواستراونەتەوە و لەوێش زۆرترین تاوانیان بەرامبەر کراوە.

(ئا. س.) کچە کوردێکی ئێزدیی رزگاربووە و لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز)، چیرۆکی گیران و چۆنێتیی ئازاردانی، دەگێڕێتەوە.

(ئا. س.) ئاماژەی بەوە کرد، کە چەند چەکدارێکی داعش لە ناوەڕاستی مانگی 8ـی 2014، خۆی، دایک و باوکی و چوار برایان لە گوندی کۆجۆوە بەرەو مووسڵ رفاندووە.

ئەو کچە کوردە ئێزدییە هەروەها رایگەیاند، کە لە مووسڵەوە بە بارهەڵگرێک براوەتە شاری رەققە لە سووریا، ”لەوێ بە کارتێکی مۆبایل فرۆشرام“، دواتر دراوەتە چەکدارێکی داعشی کازاخستانی بە ناوی ئەبو موسافیر ئەحمەد.

(ئا. س) بە گریانەوە باسی ئەوەشی کرد، کە لەو ماوەیەی دەستگیرکراوە و رفێندراوە، رۆژانە خواردن و خواردنەوەی تێکەڵ بە مادەی هۆشبەریان پێدراوە و دوای هەموو نانخواردنێکیش، ”بێھۆش دەبووین“.

بە گوتەی ئەو کچە ئێزدییە، چەکدارە کازاخستانییەکە چەندین کچی رفێندراوی لابووە و ناوە ناوە کەسێکی عێراقی و یەکێکی سووری دەچوون و بڕێک پارەیان دەدایە ئەبو موسافیر و کچەکانیان دەبرد، ”ئەگەر کچەکەش نەچووبایە، پەلکێشیان دەکرد و دەیان برد“.

ئا. س. لە قسەکانی بەردەوام بوو و رایگەیاند، کە سێ جار لەلایەن چەکدارانی داعشەوە فرۆشراوە.

ئێستا ئەو کچە، باوک و برایەکی بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگارکراون، بەڵام سێ برا و دایکی تاوەکو ئیستا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان و چارەنووسیان نادیارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچەكا ڕزگاربووی:خەونا منە ببمە دادوەر و بەرەڤانیێ‌ ژ كچ و ژنێن ئێزدی بكەم

Lalish Duhok

هەڤژینیا پێش وەخت دناڤ ئاوارەیێن شنگالێ‌ دا زێدەبوویە

Lalish Duhok

رونشتنەك ل دۆر كچ و ژنێن ئێزدیان ل دهۆكێ‌ ب رێڤەچوو

Lalish Duhok