ئافرەتهكا ئیندۆنیسی تووشی حالهتهكێ دەگمەنێ ساخلهميێ دبت
باسنيۆز:![]()
ئافرەتێکی ئیندۆنیسی، بەھۆی حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستییەوە، ناتوانێت دانیشێت و لەشی بچەمێنێتەوە.
ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاو کردووەتەوە، سولامی، ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵی ئیندۆنیسییە، ماوەی 10 ساڵە تووشی حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستی بووە و لەشی وەک داری لێ ھاتووە و بڕبڕەی پشتی ڕەق بووە.
بەھۆی ئەو حاڵەتە دەگمەنە تەندروستییەوە، سولامی ناتوانێت دابنیشێت و لەشی بچەمێنێتەوە، تا ئێستاش ھیچ چارەسەرێکی تەندروستی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
سولامی تەنیا بە بەکارھێنانی پارچە دارێک دەتوانێت بە ڕێگادا بڕوات، بەڵام زۆر بە خاوی دەڕوات و ناتوانێت کاتێکی زۆر بە پێیەکانی بڕوات.
سوگینەم، داپیرەی سولامییە و تەمەنی 90 ساڵە، بەم تەمەنەیەوەش، ماوەی 10 ساڵە خزمەتی نەوەکەی دەکات و بەردەوام ئاگادارییەتی، ھەر پێویستییەکیشی ھەبێت، بۆی جێبەجێ دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
