شبكة لالش الاعلامية

ده‌زگه‌هێ مینان: ٢٠١٦ زۆرترین قوربانی تێدا هاتينه‌ تۆمارکرن

ده‌زگه‌هێ مینان: ٢٠١٦ زۆرترین قوربانی تێدا هاتينه‌ تۆمارکرن

ZNA – هه‌ولێر

بەپێی ئامار و راپۆرتی ساڵانەی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ساڵی ٢٠١٦ بەراورد بەساڵی ٢٠١٥ قوربانیانی مین زیادی کردووە ئەویش لە ئەنجامی  رزگارکردنی روبەرێکی فراونتر لە خاکی ئازادکراوی کوردستان لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە لە ژێر دەستی داعش کە ئەوناچانەی سەرجەمی بە بۆمب و تەقەمەنی بۆمبرێژ کردبوو.

“محمد ئەحمەد” سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی دەزگای مین رایگەیاند، بەداخەوە لەساڵی ٢٠١٦ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ رێژەی قوربانی مین و تەقەمەنی زیادی کردووە، ئەوەش بۆ کۆمەڵێک ھۆکار دەگەرێتەوە، لەوانە ئازادکردنەوەی بەشێکی زۆری خاکی کوردستان لەژێر دەستی داعش  کە ئەو ناوچانەی زۆربەی مەترسیداربوون و سەرجەمی بە بۆمب و تەقەمەنی لەلایەن داعشەوە چێنرابوو، ھەروەھا باپەند نەبوونی ھاوڵاتیان بە ھۆشیاری و رێنماییەکانی  دەزگای مین  کە بڵاویان دەکاتەوە بۆ ناوچە مەترسیدارەکان ئەمانە وایکردووە رێژەکە لە چاو ساڵی٢٠١٥ بەرزبێتەوە.

وتيشی، بەداخەوە زۆرترین قوربانی لە پارێزگای ھەولێر کەوتۆتەوە کە ١٥ كه‌س بووه‌، خۆشبەختانە پارێزگای کەرکوکیش کەمترین قوربانی ھەیە کە یەک كه‌س بووه‌ ھەروەھا پارێزگای دەھۆک  دووەم رێژەی زۆری  بەرکەوتووە ئه‌ویش ١٠ قوربانی بووه‌، پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی  گەرمیانیش ھەریەکیان ٦ قوربانی ھەیە، پارێزگای ھەڵەبجەش ٣ قوربانی کە کۆی گشتی دەکاتە ٤١ قوربانی، لەو رێژەیەش  16 ھاوڵاتی شەھید بوون ٢٥ کەسی تریش  کەمئەندام و برینداربوون .

ئاماژه‌ی دا لەساڵی ٢٠١٥ “١٩” قوربانی بووە ٣ کەسیش شەھیدبوون و ١٦ی تریش کەم ئەندام و بریندار بوون.”

محمد ئەحمەد لە کۆتایدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بەوھیوایەن  لە ساڵی ٢٠١٧ قوربانیانی مین زۆر لەو رێژەیە کەمتر بێـتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوە دەبێت کە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ مین  و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیەکان بکەین و لەناویان ببەین بە بێ زیان. “

جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی کاروباری مین  لە رێگەی سەرجەم تیم و ستافەکانیەوە بە ھەماھەنگ لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم و پارێزگای کەرکوک  سەرقاڵی  پاکسازی کردن وپاک کردنەوەی ئەوناوچانەن کە بە مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو  و پاشماوەی جەنگی پیسبوون بۆ ئەوەی گیانی ھاوڵاتیان بپارێزن و ئاوارەکانیش بۆ شوێنەکانیان بگەڕێنەوە و دوبارە  ژیان لەو ناوچانە ئاسایی بێتەوە .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌ت مووچێن نه‌یاسایی دبرت

Lalish Duhok

کەمپینه‌ك بۆ ئاشکه‌راکرنا چارەنڤيسێ پێشمەرگێن دیل هاته‌ پێكئينان

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى:گه‌لێ كوردستانێ ب رێكا چه‌سپاندنا دۆزا خۆ یا ڕه‌وا دێ ل سه‌ر خه‌بات و تێكۆشینێ به‌رده‌وام بت

Lalish Duhok