شبكة لالش الاعلامية

عه‌ره‌با ژى مۆبایل دروستكر

عه‌ره‌با ژى مۆبایل دروستكر
وشه‌
مۆبایلێكی هۆشمه‌ندی میسڕی كه‌ خاسییه‌ته‌كانی “تا ڕاده‌یه‌ك” ڕكابه‌ری مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی بازاڕ ده‌كات، به‌رهه‌م ده‌هێندرێ.
“یاسر قازی” وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و پێوه‌ندییه‌كانی میسڕ، ئاشكرای كرد له‌ میانه‌ی چڕكردنه‌وه‌ و زیادكردنی بایه‌خدان به‌ پیشه‌سازیی ته‌كنه‌لۆژی، چوار كارگه‌ی نوێیان دامه‌زراندووه‌، یه‌كێكیان مۆبایل و ئامێری هۆشمه‌ند به‌رهه‌م ده‌هێنێ، و بڕیاره‌ له‌ مانگی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری ئه‌م ساڵدا بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
میسڕ ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی جگه‌ له‌وه‌ی پێویستیی وڵاتی خۆی پڕ بكاته‌وه‌، وه‌به‌رهێنانیشی پێ بكات و بینێرێته‌ وڵاتانی تریشه‌وه‌.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ میسڕییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌چاوی باری ئابووری خه‌ڵكی كردووه‌ و به‌ نرخێكی هه‌رزانتر له‌ ته‌واوی ئه‌و مۆبایله‌ هۆشمه‌ندانه‌ی له‌ بازاڕن، بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێ Refresh چیە ل ناڤ کۆمپیۆتەرى دا

Lalish Duhok

ئەپڵ ئایپادێ بۆ مامۆستایان و خووندكاران دەردكت

Lalish Duhok

پشتی ٢٤ سالان ئەتاری ڤەگەریا

Lalish Duhok