شبكة لالش الاعلامية

ئەپل ئایپاده‌كا نوو ب قەبارێ شاشا ٩.٧ ئینچ راگەهاند

ئەپل ئایپاده‌كا نوو ب قەبارێ شاشا ٩.٧ ئینچ راگەهاند

گولان

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەپڵ ڕەنگێکی نوێی بۆ ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە بەرهەمی دووەمی خۆی بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند ئەویش بریتییە لە ئایپادێک بەقەبارەی شاشەی ٩.٧ ئینچ، لەخوارەوەدا ئاماژە بەتایبەتمەندییەکانی ئەو ئایپادە نوێیە دەکەین.
•ڕوونما: ٩.٧ ئینچ لەجۆری IPS LCD بەپشت بەستن بەتەکنەلۆژیای ڕوونمای ڕێتینا
•کێش: ٤٦٩ گرام بۆ جۆری تەنها وای فای، ٤٧٨ گرام بۆ جۆری وای فای لەگەڵ پەیوەندیکردن
•پڕۆسێسەر: A9 لەجۆری ٦٤-بت
•کامێرای پشتەوە: ٨ مێگاپیکسڵ لەگەڵ توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بەڕوونی 1080 پیکسڵ
•کامێرای پێشەوە: ١.٢ مێگاپیکسڵ
•بیرگەی ناوەکی: ٣٢١٢٨ گێگابایت
•هەستەوەرەکان: پەنجەمۆر (Touch ID)، ڕووناکی، پارێزەری هەوایی
•پاتری: بەفراوانی ٣٢.٤ وات لەکاتژمێرێکدا و توانای کارپێکردنی تا ١٠ کاتژمێر
•سیستمی کارپێکەر: iOS 10

ئەم ئایپادە نوێیە بەڕەنگەکانی (زیوی، زێڕی و خۆڵەمێشی) و بەقەبارەکانی ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت لەڕۆژی هەینییەوە بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن، بەم شێوەیە:
•٣٢ گێگابایت: وای فای – ٣٢٩ دۆلار، وای فای لەگەڵ پەیوەندی – ٤٥٩ دۆلار
•١٢٨ گێگابایت: وای فای – ٤٢٩ دۆلار، وای فای لەگەڵ پەیوەندی – ٥٥٩ دۆلار

سەرچاوە www.kitn.net

جگە لەمەش (iPad Mini 4) داشکانی بۆ کراوە لەنرخەکەیدا و لەئێستادا نرخی ئایپادەکە بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت بۆ جۆری وای فای ٣٩٩ دۆلارە و بۆ جۆری وای فای لەگەڵ پەیوەندی ٥٢٩ دۆلارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەقینا رۆکێتەکێ پرۆژەیەکێ فەیسبووکێ پاشدا خست

Lalish Duhok

کۆمپانیا نۆکیا دەمێ بەلاڤکرنا بەرهەمێ نوی یێ خوە یێ موبایلێ ئاشکراکر

Lalish Duhok

دێ چاوا مۆبایلا خوە بلەزترین رەنگ شەحنکەی؟

Lalish Duhok