وەزارەتا تەندروستيێ: پشکنین و چارەسەري بۆ كەسوکارێن شەهیدان دێ بتە بێ بهرامبهر
رووداو-سلێمانی
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بە خۆڕایی پشکنین و چارەسەر لە یەکە تەندروستییەکان وەربگرنن.
لە بڕیارێکی نوێدا، کە واژووی وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاراستەی دەزگا پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتەکە کراوە، ئاماژەکراوە بەوەی لەمەودووا لە سەرجەم بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان و سەنتەرەکانی نەخۆشییەکانی دڵ لە کوردستان پشکنین و چارەسەر بۆ کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان، هەروەها زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بێ بەرامبەر بێت.
لە هەمان بڕیارنامەدا هاتووە کە 20%ی لیستی سەرجەم نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان تەرخاندەکرێ بۆ ئەو چین و توێژانە و هەر نەخۆشێکیشیان پێویستی بە چارەسەر بێ لە دەرەوەی وڵات، ئەوە دوای بینینیان لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە، داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت رەوانەی دەرەوە بکرێن بە مەبەستی چارەسەر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
