شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دەرڤه‌يا ئەمریکا پیرۆزباهيا هەلبژارتنان ل خەلکێ عێراقێ دکت 

وەزیرێ دەرڤه‌يا ئەمریکا پیرۆزباهيا هەلبژارتنان ل خەلکێ عێراقێ دکت 
رووداو-هەولێر

لە راگەیێندراوێکدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و تێیدا هاتووە، ئەندامە تازە ھەڵبژێردراوەکانی پەرلەمان ئەرکێکی گرنگیان لە ئەستۆیە بە پێکھێنانی حکومەتێکی گشتگیر کەوەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی خەڵکی عێراق بێت.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی پێنجشەممەوە بە هەڵبژاردنی تایبەت و هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات دەستیپێکرد و لە رۆژی شەممە بە هەڵبژاردنی گشتی لە سەرتاسەری عێراق و باشووری کوردستان کۆتاییهات، پیرۆزبایی لە خەڵک ی عێراق دەکات.

لە راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتووە، ھاونیشتیمانیان لەھەموو گرووپە ئایینی و نەژادییەکان ھەروەھا لە ھەر 18 پارێزگاکە بەوانەشەوە کە ئاوارەن وایانکرد دەنگیان ببیسترێت. ئەندامە تازە ھەڵبژێردراوەکانی پەرلەمان ئەرکێکی گرنگیان لە ئەستۆیە بە پێکھێنانی حکومەتێکی گشتگیر کەوەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی خەڵکی عێراق بێت.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیوا دەخوازێت، ئەو پرۆسەیە بە خێرایی بکەوێتە سەر پێ لەچوارچێوەی کاتی دیاریکراوی دەستووریدا، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت بەردەوام بێت لە ھەنگاونان بەرەو ئارامی و گەشەسەنی زیاتر و داھاتوویەکی گەشاوەتر.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ھاوشانیکردن لە گەڵ رابەرانی عێراق دەڵێت، لەکاتێکدا بەردەوامین لە بنیاتنانی پەیوەندیەکی درێژخایەنی ھاوئاھەنگیکردن و دۆستایەتی لەنێوان گەلی ھەردولادا، کە ھاوشانییەکی ستراتیژییە لەسەر بنەمای رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی کە ھاوکار دەبێت بۆ سەقامگیری لەناوچەکە و گەشەپێدانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لەعێراقدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتى 56 رۆژێن هندابوونێ، تەرمێ زارۆكه‌كى کورد ل دەریايێ ئیجە دا هاته‌ ديتن  

Lalish Duhok

دابه‌شكرنا موچێ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌يان هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

بریتانیا ده‌نگ بۆ جودابوونێ ژ ئێكه‌تییا ئه‌ورۆپا دا

Lalish Duhok