حکوومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرتا وەزارەتا دەرڤه‌يا ئەمریکا دده‌ت
هەولێر-KDP.info-![]()
رۆژی 4/3/2017 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان بڵاو کردەوە، لەم راپۆرتەدا بەشێکی تەرخان کراوە بە عێراق و تیایدا لە بارەی چەند پرسێکەوە ڕەخنە ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات، لەوانە پێشێلکردنی ئازادیی رادەربڕین و کاری ڕۆژنامەگەری، پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم رەوشی چاکسازییەکان و ئەشکەنجەدان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، رەوشی کەمەنەتەوایەتی و ئایینییەکان لە هەرێم و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە رەوەشی مافی مرۆڤ.
لە بارەی رەوشی مافی مرۆڤ لێرەدا ئەو تێبینیانەی کە لەم رووەوە لەسەر هەرێمی کوردستان خراونەتە روو ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 8/5/2017 (د. دیندار زێباری) سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەدواداچوونی پێویست ئەنجام دراوە بۆ مەبەستی و وردبوونەوە لەو سەرنج و تێبینیانەی کە ئاراستەی حکوومەتی هەرێم کراون لە دەرەنجامدا ئەم راپۆرتەمان ئامادە کردووە.
رەوشی ئاوارە و پەنابەران یەکێکە لەو بابەتانەی راپۆرتەکەی وەزارەتی ئاماژەی پێکردووە لەم رووەوە (زێباری) گوتی: یه‌كێك له سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێم كه له هه‌موو جیهان باسی لێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه باوه‌شی كردووەته‌وه بۆ نزیكه‌ی (2) ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر كه بە چەند قۆناغێک روویان لە هەرێم کرد، یه‌كه‌میان له ساڵی 2006 و قۆناغی دووه‌م له دوای هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بوو، قۆناغی سێیەمیش دوای پرۆسەی ئازادکردنەوەی ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری دەستی پێ‌کرد و تا ئێستاش بەردەوامە. دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ بووە بۆ ئاوارەکان کە بەشێکیان خێمەیە، بەڵام به هۆكاری گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان بەشێکیان كۆن و رزیون و زیانیان بەرکەوتووە به‌هۆی لێزمه‌ی به‌هێزی باران و ره‌شه‌باوه بۆیە پێویستیان به گۆڕین هه‌یه، سەبارەت بە هەوڵەکانی گەڕانەوەیان بە زۆرەملێ ئەمە لە راستییەوە دوورە، چونکە تەنیا لە ساڵی ٢٠1٦ نزیکەی (٧٠٠٠) خانەوادەی عەرەب هاتوونە کەرکوک کە زۆربەیان خەڵکی ناوچەی سەڵاحەددینن و ناگەڕێنەوە، هەرچەندە ناوچەکانیشیان ئازاد کراوەتەوە سەرەڕای ئەوەش کەس بە زۆر نەنێردراوەتەوە سەر زێدی خۆیان.
سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان هەروەها گوتی: سەبارەت بە رەوشی ئافرەتان لە کەمپەکانی ئاوارەکان و لە ڕێگای پرۆتۆكۆلی بڕیاری (1325) رووبەرووی ئه‌و توندوتیژیانه ده‌بنه‌وه كه له كه‌مپی ئاواره‌كان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ئەنجامدەدرێن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌موو كه‌مپه‌كاندا بنكه‌یه‌كیان دامه‌زراندووه و لە سەرجەم کەمپەکان بنکەی تەندروستی هەیە کە خزمەتگوزاری پێویست لە خوپارێزی و چارەسەرکردن پیشکەش دەکات، بۆ ئەو حاڵەتانەی کە لە بنکە تەندروستییەکان چارەسەر ناکرێن رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناو شارەکان دەکرێن، زێباری ئەوەشی خستەروو کە حکومەتی هەرێم رێگای بە میدیا و رێکخراوە بیانی و ناوخۆکانی کوردستان داوە بەپێی چەند رێنماییەکی تایبەت کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دایانناوە سەردانی کەمپەکانی دهۆک و کەمپ و ناوچە ئازادکراوەکانی موسڵ بکەن و لەم ماوەیەدا ٤٠ رێکخراوی ناوخۆ ٨٠ جار سەردانی کەمپەکانیان کردووە و ٢٧ رێکخراوی لۆکاڵیش (153) جار سەردانی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی موسڵیان کردووە. رێکخراوە بیانییەکان لە ساڵی ٢٠١٦، زیاتر لە ٥٠ رێکخراوی بیانی (616) جار سەردانی کەمپەکانی دهۆک و (161) جار سەردانی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی موسڵیان کردووە. لە بواری پەروەردەش ژمارەی قوتابییە ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2015 – 2016) بەم شێوەیە بوو:
پارێزگای دهۆک: (8598)، هەولێر (104768) سلێمانی (39650)، گەرمیان (13208) لەگەڵ سەدان مامۆستا لە گشت قۆناغەکان.
سەبارەت بە پشکنینی ئەمنی ئاوارەکان (زێباری) گوتی: بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و رێگە گرتن لە دزە کردنی تیرۆریستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم چەند رێوشوێنێکی ئەمنیی تایبەت لە شوێنی هاتنی ئاوارەکان و بازگە و خاڵەکانی پشکنین پیادە دەکەن. و کاتێک دەگەنە سەنتەری پێشوازی کردنی ئاوارەکان لە هەولێر (دیبەگە) راگوێزراوەکان بە هیچ شێوەیەک راناگیرێن و پشکنینێکی زۆر ئاساییان بۆ دەکرێ، زۆرترین ماوەی مانەوەی خەڵک لە سەنتەرەکە ٢-٣ رۆژ دەخایەنێت.، لەو سەنتەرە ڕێکخراوەکانی UNHCR وQandil
ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو سەنتەری پێشوازیکردن، هەروەها ئەو ئافرەت و منداڵانەی کە مەترسییان لەسەرە دەنێردرێن بۆ بەرپرسانی SGBV توندوتیژی سێکسی و جێندرەی لە )ڕێکخراوی مەسەلە) و بەرپرسانیپاراستنی منداڵان ڕێکخراوی (TDH) لە کەمپەکەدا بۆ هەڵسەنگاندنی کەیسەکانیان و چاودێری کردنیان.
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە هێزی پێشمەرگە دەکات، لەم بارەوە (زێباری) گوتی: بەپێی دەقی بڕگەی (5) لە ماددە (121)ی دەستووری عێڕاقی فیدراڵ لە ساڵی2005، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسە لە درووستكردنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وەك پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی هەرێم. ئەم دەقە یاساییە دەسەڵات بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدات بۆ درووستكردنی هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان. ئێستا پێشمەرگە (14) لیوای هەیە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کۆ کراونەتەوە و لە ساڵی 2014 بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم کوردستان هێزی فەرمی و تایبەتی بۆ کریستیان و ئێزدییەکان دامەزراوە ، هەروەها رۆژی 12/3/2017 هێزی بەرگری لە ئێزیدخانە و لە نزیکەی (٤٠٠٠) پێشمەرگە پێکهاتوون خراوەتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە.وەزارەتی پێشمەرگە لیوایەکی تایبەتی بەناوی لیوای (رۆژئاوای دیجلە) دامەزراندووە و لە (٢٠٠٠) کەس پێکدێت لە خەڵکی ناوچەکانی زوممار، رەبیعە، عەیازییە، و بەشێک لە شنگال.
لە دوای شەڕی داعش ئەمریکا و هاوپەیمانان گرنگییەکی زۆریان بە پێشمەرگە داوە بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی 12ی ته‌مموزی 2016 له مه‌راسیمێكدا، به‌سه‌رپه‌رشتی و ئاماده بوونی مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم، یادداشتی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاریی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئیمزا کرا، هەروەها چوار بنکەی مەشقی سەربازی هەیە کە هاوپەیمانان تێیدا مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، لەو بنکانەدا حەوت وڵات ئەرکی مەشقەکانیان لە ئەستۆ گرتووە کە بریتین لە: بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، سوید و نەرویج و بە سەرپەرشتی ئەمریکایە، لە ماوەی ساڵێکدا 15 فەوج کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار پێشمەرگە دەبێت مەشقیان پێکراوە بۆ شەڕی کۆڵان بە کۆڵان، هێرشبردن و عەمەلیاتی تایبەت. تا ئێستا لە هەرێم بە دەیان خولی جۆراوجۆر لە بنکەکانی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە کراوەتەوە.
سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە کەیسی (نیاز عەزیز) گوتی: (نیاز عزیز سالح) له 5/1/2012 به بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیر گراوە به تاوانی سیخوڕیكردن دادگایی كراوه به پشت بەستن بە دەقی مادده (1) له یاسای ژماره (21) ی ساڵی 2003، دادگای تاوانی/2 به‌مادده‌ی (437) ی یاسای سزادانی عێراقی سزای دا به‌دوو ساڵ.هۆکاری ئازاد نەکردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە له كێشه‌یه‌كی تر داواكراوه به‌پێی مادده‌ی (289،298) له یاسای سزادانی عێراقی له په‌ڕاوێكی تردا داوا كراوه به مادده‌ی (289) كه تایبه‌ته به ته‌زویر.سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر، دادوه‌رانی به‌ڕێز (زاهیر محەممەد مستەفا، تەحسین تەها، زرار مەحموود مرادخان) بڕیاری سزادانی داوە و له دادگای لێكۆڵینه‌وه هیچ جار ته‌مییز نەكراوه.
له ڕۆژی ده‌ستگیركردنییه‌وه (3) پارێزه‌ری هه‌بووه وبه‌رده‌وامن ئه‌مانه‌ن (كه‌ریم محه‌ممه‌د سۆفی، سوهەیب عارف عەبدوڵڵا، كاردۆ ره‌زا مەجید)، هەروەها وه‌كو هه‌ر به‌ندكراوێكی ئاسایی ڕۆژانی دیاریكراو كه‌س و كاری سه‌ردانی ده‌كه‌ن و چاویان پێ ده‌كه‌وێت و لەرووی تەندروستیشەوە هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و وه‌كو هه‌موو زیندانییه‌كی تر مافی زیندانی بۆ دابین كراوه به‌پێی یاسا، ڕۆژانه له‌لایه‌ن پزیشكی به‌ندیخانه پشكنین بۆ هه‌موو به‌ندكراوێك ده‌كرێت، نیاز كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نەبووە و ئهشكهنجەش نه‌دراوه (پێویسته به‌ڵگه پێشكه‌ش بكرێ) ، ئه‌گه‌ر ئه‌شكه‌نجه درابا ده‌زانرا، چونكه چه‌ندین جار چۆته به‌رده‌م دادگا‌و دادوه‌ران.
میدیا و ئازادی رادەربڕین و خۆنیشاندان ئەو بابەتانەن کە هەمیشە لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی ئاماژەیان پێدەکرێ لەم رووەوە (زێباری) گوتی: بە سوودوەرگرتن لە یاسا به سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه به‌پێی ڕێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه و مافی ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به‌پێی یاسا پارێزراوه. له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك كه دژ به ڕێنماییه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردن بێت یان بچێته خانه‌ی ته‌شهیر و ناوزڕاندنەوە ئه‌وا كار به یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو ده‌كرێت. ژمارەی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان (8000) ڕۆژنامەنووسە.
لەلایەکی دیکەوە لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان بە یاسا رێکخراوە بەپێی بڕیاری ژمارە (١٧)ی ساڵێ 2010، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2010 یاسای ژمارە (11)ی ساڵی ٢٠١٠ کە بە (یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان- عێراق) ناسراوە پەسەند کردووە، بەپێی ئەم یاسایە خۆپیشاندان مافێکی دەستوورییە بەپێی یاسا پیادە دەکرێ و بە سوود وەرگرتن لە یاسای خۆپیشاندان لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی (٥٠) خۆپیشاندانی جیاجیا لە شاری هەولێر ئەنجام دراوە و توند‌و تیژی لێنەکەوتۆتەوە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندانەکانیان ئەنجامداوە، تەنانەت مافی دامودەزگا و کارمەندانی حکومەتی حکومەت پێشێلکراوە.
لە دژی پاشەکەوت کردنی مووچەکانیان مامۆستایانی سلێمانی زنجیرەیەک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا کە ماوەی ٨٤ رۆژ بەردەوام بوو و مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیانو راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کرد، رۆژی 19/11/2017 گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا، چونکە مۆڵەتی رەسمی وەرگیراو بۆ خۆپیشاندانەكە لە کاتژمێر 9 تا 11 ی پێش نیوەڕۆ بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەک لە خۆنیشاندەران کە 20 كەس بون‌و دەستگیركران. دواتر مامۆستا دەستگیركراوەكان ئازادكراون.
دەربارەی کەیسی ویداد حوسێنیش زێباری وتی: لە رێکەوتی 13/8/2016 لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هاتە رفاندن دواتر کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم بە بڕیاری ژمارە (23793) و لەسەر بنەمای رێنماییەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێم لە (14/8/2018) لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی موقەدەمی مافپەروەر(عصمت فرج محمد صالح) بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی دهۆک، ئەندامیەتی هەریەکە لە رائیدی مافپەروەر (وڵات صدیق ابراهیم) ئەفسەری نووسینگەی کوشتن و رائیدی مافپەروەر (به‌دین سربست علی) ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سێمێل لەسەر چۆنیەتی رفاندن و کوشتنی رۆژنامەنووسی ناوبراو پێکهێنرا. سەبارەت بەم دۆسیەیە دادوەر کەیسی تایبەتی کردەوە و بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تاوانباری نەناسراو بەپێی ماددەی (406/ی.س) و وەرگرتنی وتەی شاهیدان ئەگەر هەبن.
کەیسەکە پارێزەری تایبەتی هەیە، ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، خزم و کەسی ویداد سکاڵایان لەسەر هیچ لایەنێک بەرز نەکردۆتەوە، بەڵکو دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی نەهێشتنی تاوان و پۆلیس لەلایەن خۆیانەوە داوایان لە خانەوادەکەی کردووە داواکە بجوڵێنن.
سەبارەت بە پرسی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم زێباری وتی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه، ئه‌م یاسایه له 2/5/2011 له دانیشتنی ژماره 11ی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و دواتر په‌سند كراوه و ئێستاش كار به‌و یاسایه ده‌كرێت، كه پلان بۆ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاسایش داده‌ڕێژێت و پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نه، كه پێكدێت له: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازی و ئاژانسی پاراستن و زانیاری، دەزگا ئەمنییەکان هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەیە و تا ئێستا چەندین پرۆسەی هەواڵگریی هاوبەشیان دژی داعش ئەنجامداوە لە شوێنە جیاجیاکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا زێباری باسی لە کەیسی ئافرەتە ئێزیدییە رفێندراوەکان کرد و گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 25/11/2014 لێژنەیەكی دامەزراند بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە كەیسی ئێزیدییە رفێندراوەكان و بودجەیەكی تایبەتی تەرخان كردووە بۆ رزگارکردنیان، بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارەی ئافرەتە رفێنردراوەکان بەم شێوەیە بووە: بەر لە هاتنی داعش ژمارەی ئێزیدییەکان لە عێراق نزیکەی (550000) پێنج سەد و پەنجا هەزار کەس بووە، لە ئەنجامی داگیرکردنی ناوچەکانیان لەلایەن داعشەوە نزیکەی ( 360000) سێ سەد و شەست هەزاریان ئاوارە بوون و (1293)یان شەهید بوون، (6417) هاووڵاتی کوردی ئێزیدی رفێندراون لەوانە ( 3547)یان ئافرەت و (2870)یان پیاو بوون.
بە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت تا رۆژی 30/4/2017 ژمارەی ئێزیدییە رزگارکراوەکان (3001) یان رزگار کراون لەوانە (1077) ئافرەت و (334) پیاو و (800) کچ و (790) کوڕ رزگار کراون، ئەوانەی تا ئێستا رزگار نەکراون ژمارەیان (3416) کەسە لەوانە (1670) ئافرەت و (1746) پیاو کە لە دەست داعش ماون.
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تیشک دەخاتە سەر رەوشی کەمایەتییە ئایینی و مەزهەبییەکان لە هەرێم، پەیوەست بەم باسە زێباری وتی: لە دوای رووخانی رژێمی سەدام و هاتنی داعش و زۆربوونی هێرشە تیرۆریستییەکان دژی کەمایەتییە ئایینی و مەزهەبییەکانی عێراق زۆربەی زۆریان روویان لە هەرێمی کوردستان کرد و بە پەناگەی ئارامی خۆیان زانیوە کە هەموو پێکهاتەکان دەتوانن بە ئازادی تێیدا بژین و رێورەسمە ئایینییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حاڵەتێکی (استپنا‌و) مامەڵەی لەگەڵ کێشەی زەوی برا کریستیانەکان کردووە بۆ ئەوەی بۆیان بگەڕێتەوە بەتایبەتی لە گوندەکانی (گاڤانا) و گوندی (شکەڤدلی) لە ناحیەی (باتێل) لە دهۆک و داوای لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک کراوە کە گشت گرفتەکانیان چارەسەر بکرێن.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە گرنگی چاکسازییە ئیدارییەکان و نەهێشتنی گەندەڵی دەکات، سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: لە مانگی ئاداری ساڵی 2016 بە سەرپەرشتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدران و نەخشەڕێگای كاركردن خرایەڕوو، لە دەستپێكی پڕۆسەكە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان نزیكەی (100) دۆسیەی بۆ لێكۆڵینەوە داوەتە دەستەی دەستپاكی و دۆسییەكان و بەپێی تایبەتمەندی دابەش كران بەسەر لایەنە پەیوەندیدارە دادوەرییەكان، هەروەها بە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، (3) سێ لیژنەی تایبەت بە (زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی) و (دەرمان و پێداویستی پزیشكی)، و (وەزارەتی پێشمەرگە و سلكی سەربازی) پێكهێنران، ئەندامانی لیژنە لەسەر بنەمای شارەزایی و دەستپاكی لە سەرجەم شارەكانی كوردستان دیاری كران بەبێ ڕەچاوكردنی لایەنی سیاسی و حزبی.
هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی باسکراون کە(٩) تەوەری سەرەکی لە خۆ دەگرێت بەم شێوەیە کە بریتین لە :
نەوت و داهات و خەرجییە گشتییەكان ئەوەی کراوە، وەزیفەی گشتی و سیستەمی تۆماركردنی بایۆمەتری، زێدەڕۆیی لە سەر موڵكی گشتی، وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و سلكی سەربازی چەند بڕیارێکی گرنگی بۆ دەرکراوە، دەرمان، گۆڕانكاری كارگێڕی و هەیكەلی حكومەت، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و رێوشوێنە دادوەرییەكان، پلانی ریفۆرمی ئابووری و وەزارەتی پلاندانان، گەڕاندنەوەی موڵك و سامانی گشتی.
سەبارەت بە رەوشی ئافرەتانیش زێباری وتی: لایەنە پەیوەندیدارەکان به‌رده‌وام له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی ، هەروەها ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌مه‌نی (18) ساڵی ته‌واو ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامن له خوێندن به سیسته‌می خانه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له خوێندن تا تەمەنی (18) ساڵی له خانه‌كان ده‌مێننه‌وه، بەڵام ئه‌گه‌ر نه‌خوێنێت سیسته‌م ڕێگا نادات به مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وجه‌وانه له خانه‌كان، چونکە بەردەوام بوون لە خوێندن یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی خانه.
باڵەخانەی شه‌ڵته‌ره‌كان تا راددەیەکی زۆر گونجاوە بۆ نموونە لە سلێمانی دوو بینایەی شه‌ڵته‌ر هه‌یه كه یه‌كێكیان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات یه‌كێكی دیکەیان هی رێكخراوه. هەروەها له دهۆك شەڵتەر بینایەی بۆ كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان و قه‌یرانی دارایی راوه‌ستاوه. لە هەولێریش شه‌ڵته‌ره‌كان كێشه‌ی بینایان نییه.، هەروەها رێژەی ئەو ئافره‌تانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه و له شه‌ڵته‌ره‌كان داده‌نرێن، به شێوەیەکی به‌رچاو نییه كه مایه‌ی باس كردن بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند حاڵه‌تێك بێت، ئەویش لەبەر نەبوونی نه‌خۆشخانه یان ناوەندێکی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه ئه‌وا یا ده‌برێته شه‌ڵته‌ر یان به‌ندیخانه‌ی ژنان. لەلایەکی دیکەوە رێژەی پێشێلکارییەکان دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2015 کەمی کردووە.
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەربارەی رەوشی گرتووخانەکان و هێشتنەوەی راگیراوان وتی: دوای دەستگیرکردنی داواکراوان بەپێی یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی (قانون اصول محاکمات الجزائیە) ژمارە (٢٣) ساڵی (١٩٧١)ی هەموارکراو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ و رێکارەکان بریتییە لە سەلماندنی کەسایەتی داواکراو و گومان لێکراو و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بنەرەتی، دوای گەیشتن بە راستی داوایەکە تۆمەتبارەکە وەک مافێکی خۆی بۆی هەیە پارێزەرێک ئامادە بکات و ئەگەر نەیتوانی پارێزەر ئامادە بکات ئەوا لەسەر دادگا پێویستە پارێزەری بۆ دابین بکات و ئاگاداری کەسوکاری دەکرێت.
(لێکۆڵەری دادی ـ المحقق العدلی) کە سەر (بە وەزارەتی داد)ن ئۆفیسیان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر هەیە و کارەکانیان تێدا ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەگەر ئەندامانی داواکاری گشتی کاریان هەبێت ئوفیسی ئەوان بەکاردێنن.
هەروەها وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌لیست مانگانه ناوی راگیراوان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش نوێنه‌ری دادوه‌ر هه‌یه وبه‌شداری ده‌كات له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانباران، چونكه دوای ده‌ستگیركردنی هه‌ر تاوانبارێك، پێویسته ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانبار كۆبكاته‌وه، ئینجا به به‌شداری نوێنه‌ری دادوه‌ر دۆسییه‌كانیان ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێن. و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌لیست مانگانه ناوی راگیراوان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، هەروەها له ئاسایش نوێنه‌ری دادوه‌ر هه‌یه کە به‌شداری ده‌كات له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانباران، چونكه دوای ده‌ستگیركردنی هه‌ر تاوانبارێك، پێویسته ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانبار كۆبكاته‌وه، ئینجا به به‌شداری نوێنه‌ری دادوه‌ر دۆسییه‌كانیان ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێن.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ستخۆشییان له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه له‌م باره‌یه‌وه، ده‌رگای به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سیش (انفرادی) هه‌میشه كراوه‌بووه بۆ لایەنە نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌نداره‌كان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان. به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ حاڵه‌تی ئیستیسنائی بووه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كی هه‌بێت یاخود ره‌فتاره‌كانی ناپه‌سه‌ند بن و ئاژاوه درووست بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
