شبكة لالش الاعلامية

”٥٠٠ ئێزدیێن دى بۆ چارەسەرکرنێ رەوانەی ئەلمانیا دئێن كرن”

”٥٠٠ ئێزدیێن دى بۆ چارەسەرکرنێ رەوانەی ئەلمانیا دئێن كرن”
ئەڵمانیا-KDP.info-

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری میونیخی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕێکەوتنێک لە نێوان وێلایەتێکی ئەڵمانیا و حکوومەتی هەرێمدا کرا، زیاتر لە ١٠٠٠ ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن و ئێستاش ڕەزامەندی لەسەر ٥٠٠ کەسی دیکە دراوە.

(حەسەن ڕەشید قەوال)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”حکوومەتی ئەڵمانیا و ویلایەتی (براندنبۆرگ) لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد و بەوهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠٠ ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش گەیەندرانە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن، ئێستاش رەزامەندی دراوە بۆ چارەسەرکردنی ٥٠٠ ڕزگاربووی دیكەی دەستی داعش.”

(قەوال) گوتیشی: ”پێشتر سەرۆکی ویلایەتی براندنبۆرگ سەردانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، بڕیاری دابوو لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاریی کوردانی ئێزدی بکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شاریا هاریكاری ل سەر پەككەفتی و خێزانێن كێم دەرامەت هاتنە بەلاڤكرن

Lalish Duhok

بەرێز”شێخ شامۆ” پێشوازی ل دكتۆر”ئەمین كەلۆ”كر

Lalish Duhok

ڕوونشتنه‌كا ڤه‌كرى ل دۆر (روح و نەفسێ) هاته‌ سازكرن 

Lalish Duhok