شبكة لالش الاعلامية

ئینستاگرام خراپترین رۆل ل سەر دەروونێ مرۆڤى هەیە

ئینستاگرام خراپترین رۆل ل سەر دەروونێ مرۆڤى هەیە

رووداو- هەولێر

بەگوێرەی کۆمەڵەی رۆیاڵ بۆ تەندروستی گشتی سایتی ئینستاگرام بەیەکەم سایتی تۆڕە کۆمەڵێ‌یەتییەکان دادەندرێت، کە کاریگەری نێگەتیڤانەری لەسەر تەندروستی گەنجان دەبێت.

لە راپۆرتەکەی کۆمەڵەی رۆیاڵ بۆ تەندروستی گشتیدا کە بەشێوەی دەنگدانێكی ئەلیکترۆنی لەسەر 1479 کەسی تەمەن نێوان 14-24 ساڵان ئەنجامدراوە و لە پەیوەندی نێوان کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هەریەکە لە تەنیایی، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ئەنجامدراوە، دەریخستووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەترسی زۆربوونی قەیرانی نەخۆشییە دەروونییەکان زیاددەکەن.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا کە گەنجان بەشداریان تێداکردووە و لە کاریگەری لایەنەکانی خەمۆکی، پاڵپشتی سۆزداری، خەو، دەرکەوتنی خود، دڵەڕاوکێ و پەیوەندییە کۆمەڵاییەکان ئەنجامدراوە، ئینستاگرام وەک خراپترین تۆڕی کۆمەڵێ‌یەتی دیاریکراوە و دەڵێن زۆرترین کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی دەبێت و گرفتە دەروونییەکانی بەدوادادێن.

هەروەک لە دوای ئینستاگرام هەریەکە لە تۆڕە کۆمەڵێ‌یەتییەکانی سناپچات، فەیسبووک، تویتەر و لە کۆتاییدا یوتیوب هەن.

شیرلی کرامەر، سەرۆکی توێژینەوەکە لە کۆمەڵەی رۆیاڵ بۆ تەندروستی گشتی دەڵێت ئەمە چاوەڕوانکراوە، کە ئینستاگرام و سناپچات وەک خراپترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر تەندروستی دەروونی ناسێندراون، چونکە هەردووکیان گرنگی زۆرتر بە وێنەکان دەدەن و بەمەش خەڵکی هەست بە ناتەواوی و دڵەڕاوکێ دەکەن لەم دوو تۆڕەدا.

لەلایەکی دیکەوە پڕۆفیسۆرسیمۆن ویسلی، سەرۆکی کۆلێجی شاهانەی بەریتانی بۆ پزیشکانی دەروونی دەڵێت: “من دڵنیام کە تۆڕە کۆمەڵێ‌یەتییەکان رۆڵیان هەیە لە خەمباری، بەڵام سوودی دیکەیان هەن”. هەروەک دەڵێت پێویستە منداڵەکانمان رابێنین تاکو لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رابێن، خراپ یان باشبن.

ئینستاگرام ئێستا مانگانە زیاتر لە 600 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان شه‌به‌شێ نێر و مێ دێ ژێك جوداكه‌ى؟

Lalish Duhok

خوون بەخشین ئەڤ مفانه‌ بۆ مرۆڤى هه‌نه‌

Lalish Duhok

باشترین تێکەلە‌ بۆ چێکرنا بریان

Lalish Duhok