عێراق: پلانا ئاڤه‌دانيا ده‌ڤه‌رێن ئازادكرى 10 سالان دێ ڤه‌كێشت
خه‌ندان –
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی، 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت و له‌ساڵی 2027 كۆتایی دێت.
عهبدزهره هنداوی وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به رۆژنامه‌ی (سه‌باح جه‌دید) ی عێراقی راگه‌یاند، عێراق له ئێستادا چاوه‌ڕوانی رزگاركردنی سه‌رجه‌م خاكه‌كه‌یه‌تی له‌پێناو ده‌ستكردن به پڕۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌و شه‌ش پارێزگا زیانیان پێگه‌یشتووه به‌هۆی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌زاره‌ت پلانێكی 10 ساڵه‌ی بۆ دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه داناوه كه به‌هۆی تیرۆره‌وه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه تا ساڵی 2027 ده‌خایه‌نێت.
هنداوی رونیكرده‌وه، پلانه‌كه سێ ئاست له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان بریتیه له گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، دووه‌م گه‌شه‌پێدانی ئابوری، سێ یه‌م بنیاتنانی ژێرخان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانیان پڕۆسه‌ی دوباره بنیاتنانانهوهی ئه‌و ناوچانه نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاری پێویسته.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 و به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه، شه‌ش پارێزگا له‌عێراق زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یشتووه‌و تائێستا پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان بۆ ده‌رهێنانی ته‌واوی خاكی عێراق له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وامه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
