ئيران خۆ بۆ شه‌رى ئاماده دكت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردی دزفول له پارێزگای خوزستان له نووسراوێكدا له رۆژی 19ی حوزیرانی 2017، داوا له ته‌واوی ئه‌و قوتابخانانه ده‌كات كه په‌ناگه‌ی جه‌نگییان هه‌یه، بۆ خستنه‌ڕووی دۆخی په‌ناگه‌كانییان، تا رۆژی 21 حوزه‌یران سه‌ردانی به‌شی شاره‌زایی بیناسازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.
ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه رایانگه‌یاند، ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ده‌كرێت.
ئامێدنیوز، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تێلێگرام، بڵاویكردووه‌ته‌وه، “ئاماده‌كاری وڵات بۆ جه‌نگ، پێشبینی ئاماده‌كاری بۆ دۆخی شه‌ڕ/ كاتی ده‌ڵێین خامه‌نه‌یی ده‌یه‌وێت له كۆتایی ساته‌كانی ته‌مه‌نی، وڵات به‌ره‌و جنگ په‌لكێش بكات، تووڕه ده‌بن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
