نیڤا مووسلا که‌ڤن ژ تیرۆرستان هاتيه پاقژكرن
وشه
فه‌رمانده‌یی کرده‌وه‌گه‌لی هاوبه‌شی هێزه‌کانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزه‌کانی عێراق توانیویانه نیوه‌ی ناوچه‌کانی مووسڵی کۆن له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له به‌ری ڕاستی مووسڵ ڕزگار بکه‌نه‌وه و پێشڕهوییهکانیش به‌رده‌وامن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که هاتووه، هێزه‌کانی دژه تیرۆری عێراق و فیرقه‌ی 16ی سوپا و پۆلیسی فیدرالی له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌کانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستان له مووسڵی کۆن، تا ئێسته نیوه‌ی ناوچه‌ی مووسڵی کۆنیان له تیرۆریستان پاک کردووه‌ته‌وه.
ئاماژه دراوه، که ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی تا ئێسته له نێو ناوچه‌ی مووسڵی کۆن ماون و ڕزگار نه‌کراون بریتین له گه‌ڕه‌کی فارووق2 و ناوچه‌ی حه‌زره ساده و ئه‌حمه‌دیه و ڕه‌ئس ئهلکور و خاتوونیه و عهبدخوب، شه‌هران، مه‌یدان، مزگه‌وتی نووری، باب جه‌دید و ناوچه‌ی ساعه و باب توب، بازاڕی نه‌جه‌فی و بازاڕی بچووک و پردی کۆنی ئاسنین و سه‌رجخانه له ده‌ست تیرۆریستان ماون، ته‌واوی ناوچه‌کانی تر له تیرۆریستان پاک کراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی کرده‌گه‌لی هاوبه‌شی هێزه‌کانی عێراق دووپاتی له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ وه‌ده‌رنانی تیرۆریستان له مووسڵ کردووه‌ته‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه کردووه، که به توانا و وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له پێشڕه‌وییه‌کان تا ته‌واوی گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کانی مووسڵی کۆن که دوا ناوچه‌یه له ده‌ست تیرۆریستان ماوه، پاکی ده‌که‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان پێشبینی ده‌کرێ له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو کۆتایی به‌و ناوچانه‌ش بهێنرێ و به ته‌واوی له تیرۆریستان پاک بکرێنه‌وه و شاری مووسڵ دوای زیاتر له سێ ساڵ مانه‌وه‌ی له ده‌ستی تیرۆریستان به ته‌واوی ڕزگار بکرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
