هاتن و چوونا هه‌رێمێ:هیچ رێنماییه‌كا نوو نه‌گه‌هشتيه ده‌ستێ مه بۆ تۆماركرنیا ترومبێلێ
خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ده‌رده‌كات كه تائێستا تۆمارنه‌كراون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمیش ده‌ڵێت تائێستا رێنماییه‌كانیان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ده‌ركرد، كه به‌شێوه‌ی یاسایی هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و تائێستا تۆمارنه‌كراون.
لیوا رزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم به‌خه‌ندانی راگه‌یاند “هیچ ئاگادارنیم و تائێستا رێنمایی له‌و شێوه‌یه‌مان بۆ نه‌هاتووه‌و تا به‌فه‌رمی بۆمان نه‌یه‌ت ناخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری تابلۆی بیانی، ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری تابلۆی كاتی، ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق هێراونه‌ته هه‌رێم و مۆدێلیان له 2000 به‌سه‌ره‌یه‌وه تۆمارده‌كرێن.
تۆماركردنه‌كه هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبیل ده‌گرێته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ كار به‌و رێنماییانه ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
