شبكة لالش الاعلامية

شانه‌يا راگه‌هاندنا  شه‌رى نه‌خشه‌يه‌كێ نوو ێى هه‌بوونا داعشێ ل مووسلێ به‌لاڤكر 

شانه‌يا راگه‌هاندنا شه‌رى نه‌خشه‌يه‌كێ نوو ێى هه‌بوونا داعشێ ل مووسلێ به‌لاڤكر 
K24 – هه‌ولێر:

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كۆتايى داعشى له‌ مووسڵ راگه‌ياند، شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى نه‌خشه‌يه‌كى نوێى مووسڵى بڵاوكرده‌وه‌ و تێيدا ئاماژه‌ى بۆ مانه‌وه‌ى چه‌ند خاڵێكى داعش كردووه‌.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، 29ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتى داعش له‌ مووسڵ كۆتاييهات.

ئه‌و راگه‌ياندنه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سێيه‌م ساڵيادى راگه‌ياندنى خيلافه‌ت له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ 29ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014دا.

شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى له‌ تويته‌ر نووسيويه‌تى: داعش جگه‌ له‌ مردن يان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هيچ بژارێكى ديكه‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌.

روونيشيكردووه‌ته‌وه‌، به‌ رزگاركردنى گه‌ڕه‌كى شيفا ئه‌و وته‌يه‌ به‌سه‌ر داعشدا ده‌چه‌سپێت كه‌ ده‌ڵێت: “ئێمه‌ له‌ پێشتانين و رووبار له‌ پشتتانه‌ و بۆ كوێ ده‌رده‌چن”.

پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، سوپاى عێراق توانيان مزگه‌وتى نوورى كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه‌ له‌ 29ى حوزه‌يرانى 2014دا له‌و مزگه‌وته‌دا خيلافه‌ت راگه‌يه‌ندرابوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌لگورد حكمه‌ت: هاتنا هێزێ بۆ سنۆرێن ئیراقێ ده‌ستپێكه‌كا دییه‌ د رووبڕووبونا داعشێ دا

Lalish Duhok

سێ کورد بۆ دانوستاندنێن ئەستانا هاتنه‌ بانگهێشتكرن

Lalish Duhok

بەغدا دەروازيه‌كى ناڤبه‌را كوردستانێ و ناڤەراستا عێراقێ داخست

Lalish Duhok